𝟪|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖵𝖨𝖨𝖨

4.2K 769 66
                                    


8

𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝗣𝗢𝗩

بەھار،وەرزی سەوز بوونی جیھان ،وەرزی گەشانەوە و جوانی ، ئەو وەرزەی سروشت بەتەواوی دەدرەوشێتەوە
گوڵەکان و سەوزاییەکان تێر ئاو دەبن ، دونیا زیاتر کپ دەبێت تێیدا ،بای شێدار،فێنک ھەموو ڕۆژێکی بەھار سڵاومان لێدەکات

منیش لە ئێوارەیەکی بەھار یھەتاویددا بە شەقامەکانی سیۆل بەتەنیا دەڕۆشتم بەرەو کتێبخانە ،قژم بەرز نزم دەبوویەوە بەھۆی باوە ،سەیری خەڵکەکانی دەوروبەرم دەکرد
تەنھا بۆ ئەوەی چەندین شێوە و دەنگ ببیستم

پیاوێک کە تەلەفۆنی دەکرد بە ھاوارەوە ئاشکرا دیار بوو لەگەڵ ھاوسەرەکەی شەڕی دەکرد ، ئافرەتێک لە ژێر دارێکەوە خەریکی تۆخ کردنەوەی سوراوەکەی و وێنەگرتنی خۆی بوو ،کۆمەڵە گەنجێک بەیەکەوە دەڕۆشتن دەنگی قاقایان لە شەقامەکە دەنگی دەدایەوە

مرۆڤی جوان ،توڕە ، خەمبار دەبینران لە ھەموو لایەکدا

سەرسوڕماو بووم چونکە وەک و تیڤی ،وابوو کاتێک بەلای ھەریەکێکدا دەڕۆشتم وەک ئەوەی کەناڵەکان لە دوای یەک بگۆڕم

بیننی چەندین ڕووخسار و بیستنی سەدان دەنگ
چەندین خەندەوپێکەنین
بەڵام ناخێکی شاراوە

من سەیرم دەکرد
وە ئەوانیش سەیرمیان دەکردەوە
چونکە منیش یەکێکم لە ئەکتەرەکان ئەو ژیانە .

گەشتمە کتێبخانەکە ،دەرگا شوشەیەکەم کردەوە و چوومە ژەوورەوە ،چوومە بەشی کتێبەکان ،ئەو کتێبەم ھەڵگرت کە لەمێژ بوو دەمویست لە کتێبخانە بیخوێنمەوە

چوومە ژووری کتێب خوێندەوەکە ،ڕاستەوخۆ کەشێکی ھێمن و ئاسودە پێشوازی لێکردم ،وەک ئەوەی ئێرە جیھانێکی تایبەت دروستکراو بێت ھیچ کەسێک ئاگاداری ئەوی تر نیە ھەموو سەرقاڵی ئەو کتێبانە دەستیانن بەرەو جیھانی خەیاڵ و زانیاری ڕۆشتوون ،تاکە دەنگ ھەبێت دەنگی ھەناسە و ھەڵدانەوەی پەڕەکانە .

لە یەکێک لە مێزە بەتاڵەکان لەسەر کورسیەکە دانیشتم ،بە وریاوە پەڕاوەکانم ھەڵدەدایەوە

خەندەی مـانگ

ناوی کتێبەکە بوو ،دەستم کرد بە خوێندەوەی وشە بە وشەی تێیدا ،وشەکانی ھەر وەک ھەنگوین وابوون زیاتر و زیاتر ویستی خوێندەوەی بۆ زیاد دەکردی ،لاپەرە لە دوای لاپەرە ھەڵمدەدایەوە
بێ ئەوەی ئاگاداری کات بم

تاریکیەکە زیاتر لە سێبەر دەچوو دروست بوو لە بەردەمم کە ڕووناکیەکەی پێشمی کەم کردەوە ، سەرم بەرز کردەوە لەسەر کتێبەکە سەیری ئەوەی پێشم کرد ،تا چاوم بەر کوڕێک کەوت ،بەھەمان شێوە کتێبێکی بوو بەڵام بە شێوەیەک کتێبەکەی گرت بوو ،نەمدەتوانی ڕووخساری ببینم

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Where stories live. Discover now