𝟣𝟩|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖵𝖨𝖨

3.6K 638 135
                                        

𝟭𝟳

پێکەنینەکەی ئەو شوێنەیە فریشتەی تێدا دەردەکەوێت،و خەندەکەی نزیکت دەخاتەوە لە بەھەشت

پێکەنینەکەی ئەو شوێنەیە فریشتەی تێدا دەردەکەوێت،و خەندەکەی نزیکت دەخاتەوە لە بەھەشت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝙋𝙊𝙑

"ئێل ھاوڕێی منە ھیۆنگ ،وە دڵخۆشم کە ئێوە بەیەکەوە کار دەکەن دادوەرەکەتان یونگی ھیۆنگە!"کووک وەڵامی ھۆسۆکی دایەوە بە خەندە.

ھۆسۆک سەری لەقاند و دواتر سەیری منی کرد برۆیەکی بەرز کردوو وتی

"لەکەیەوە ھاوڕێیەتیت لەگەڵ کچێکدا ئەوەندە جدی بووە بچکۆڵ؟" بە گاڵتەوە.

ئەوە قسەیە واتای چی؟کووک ھاوڕێی کچیتری ھەیە؟یاخوود ھەبووە؟ وەک و گاڵتەیەک وەرم گرت بەڵام کە سەیری کووکم کرد پێم وانەبوو ئەوە گاڵتە بێت بەڵکو شتێکە کە نایەوێت باسی بکات.

"ھیۆنگگ کاتی گاڵتە نیە!"ئەیگۆی کرد و سەیری منی کرد.

"ئێل تۆش وەرە لەگەڵمان با بەیەکەوە نان بخۆین"

واباشترە بڕۆم چونکە ھەم نانی بەیانیم بە باشی نەخوارد وە ھەم پێویستە کەمێک شارەزا بم لە شوێنەکان و شتەکانی ئێرە.

سەرم لەقاند بە ئەرێیی ،جانتاکەم ھەڵگرت لەگەڵیان ڕۆشتم.

~~

لەیەکێک لە مێزەکانی کافتریایی تایبەت بەو دادگایە دانیشتین مێزەکانی تر بەھەمان شێوە پارێزەر و دادوەری گەنج و بەتەمەن دانیشتبوون لەکاتی پشوویان دا قسەیان دەکرد و خواردنیان دەخوارد.

کووک لە تەنیشتم دانیشت وە ھۆسۆک لەبەرامبەرمان .
جۆنگکووک خواردنەکەی ھێنا دەرەوە کە ھێنا بووی وە دوای ئەوە ڕۆشت بۆ ئەوەی چا و ئاو بھێنێ .

"لەمێژە یەک دەناسن؟"
ھۆسۆک پرسی کاتێک خەریکی کردنەوەی بۆکسەکان بوو.

"بەڵێ ساڵێک دەبێت"

چاوەکانی فراوان بوون وەک ئەوەی شتێکی مەحاڵم گووت بێت.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Where stories live. Discover now