38|Chapter XXXVII

3.1K 568 242
                                        

"ڕوحم دەیەوێت لێتەوە نزیک بێت."

Ell'a POV

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Ell'a POV

"بڕۆ دەرەوە نەفرەتلێکراو!"

دەنگی باوکم زرنگایەوە بەناو ژوورەکەدا،ھەستم بە تەنگیەک کرد بۆسەر دڵم ھەر کە بەتیژی سەیری جۆنگکووک و منی دەکرد.

بە سەرلێشێواویەوە سەیری جۆنگکووکم دەکرد بۆ ئەوەی بزانم چی ڕوودەدات،بەڵام ئەویش زۆر لەمن باشتر نەبوو.

"بۆچی بڕوات؟ چی کردووە؟"پرسیم ،برۆکانم گرژ کرد.جۆنگکووک توند دەستمی گرت تاوەکوو دەنگم بەرز نەکەمەوە بەسەریان.

باوکم بە بێ باوەڕیەوە سەیرمی دەکرد،وە پاشان بە توڕەییەوو ھاتە نزیک ئێمەوە،بەبەھێزی دەستمانی لەیەک کردەوە،سەیری جۆنگکووکی دەکرد بە کینەوە.

بۆ خاتری خوا چی ڕوودەدات؟ناتوانم لە ھیچ شتێک بگەم،لەناکاو توڕە بوونە بێ ھۆیەکەی باوکم و سەیرکردنە بەگومانەکەی دایکم و شڵەژانەکەی جۆنگکووک،لە ھیچ شتێک حاڵی نەدەبووم.

"باوکە!ئەوە چی دەکەیت؟!"

"بە چ ڕوویەکەوە ھاتووی پەیوەندی لەگەڵ کچەکەم دەبەستیت؟ وادەزانی لەبیرمان کردووە؟"باوکم بە پەستیەوە درکاندی ،بەڵام جۆنگکووک لەوە نەدەچوو ھێشتا لێی تێگەشتبێت.

"سەیرکە لەنێو ئەو ھەمووە پیاوەدا ،ئەم کچە داماوەی من لەگەڵ کێ ھەڵخەڵەتاوە."دایکم بە قسەھات ئەمجارە،

ھەربەرڕاستی مێشکم تەواو ئاڵۆز بووە،ئەوان قسە دەکەن وەک ئەوەی کووک بناسن،بەڵام جۆنگکووک نایاناسێت،بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتار دەکەن؟
ھەر ئەوان نەبوون پێمیان دەوت دەبێت لەگەڵ کەسێک بم و سەریان شۆڕ نەکەم؟ یاخود لەبەر ئەوەی دەزانن ئەوم دەوێت لەسەرەتاوە دەیانەوێت دژم بوەستن.

"بەڕێز ئۆھ،ناتوانم لە مەبەستتان تێبگەم ،تکایە بۆم ڕوون بکەرەوە."جۆنگکووک وتی ،ئاڵۆزی لە دەنگیدا بەدی دەکرا.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Where stories live. Discover now