𝟭𝟬
•
•
چک چک چک
دەنگی کاتژمێرەکەم لە ژوورەکەم دەنگی دەدایەوە
چاوەڕێ بووم تا کات بڕوا و بڕۆمە دەرەوە
بۆ ئەو شوێنەی کـە تیایدا جۆنگ کووک دەبینم
وەک ئەوە نیە کە زۆر بەپەرۆشم بۆ چوون
بەڵام دەمەوێت بیبینم
جینزێکی ڕەش بلوزێکی بەملی ڕەش و چاکەتێکی کابۆیم لەبەر کرد بوو ،قژم بەردابوویەوە لەگەڵ کـەمێک ماکیاژ
وە بەوشێوەیە چوومە دەرەوە ،کاتێک بوو بە کاتژمێر
٤:٣٠
ئاسمان ھەوراوی بوو پارچە شینەکە کەم دەردەکەوت
ڕۆژ لەو سەرەوە ھاتببویەوە دەرەوە کاری خۆی دەکرد
کاتێک گەشتمە باخچە گەورەکەی سیۆل
لەلای دارێکی گەورەی بەر دەرگاکە وەستا بووم
نازانم بۆچی ئەو کوڕە دوبارە باخچەی ھەڵبژارد
بەڵام ئیتر ئەوە مێشکی جیۆن جۆنگ کووک ە
بەھێمنی چاوەڕێم دەکرد و سەیری کاتم دەکرد
٦ خولەک تێپەڕی و سێبەرکەشی دیار نیە
کچ و کوڕێک بەرەو لای من ھاتن بە خەندەوە
لە دەست گرتنەکەیان دیار بوو کە خۆشەویستن
یاھ چیان لەمن دەوێت؟
کوڕەکە قسەی کرد
"سڵاو..ئێھ ئەگەر ئەزیەت نیە دەتوانی وێنەیەکمان بۆ بگریت لای ئەو دارە ؟"
وتی بەڕێزەوە ،کچەکەش تەنھا خەندەوە سەیرمی دەکرد
لەناو سەدەھا مرۆڤ لەو شوێنە بۆ داوا لەمن دەکەن ئاخر؟
"کام دار؟"
بەلێھ ئەوە وەڵامەکەی من بوو
"ئەو دارەی لای تۆ ،گەر ئەزیەت نەبێ؟"
زۆر بە ڕێک و پێکی جوابی یایەوە
واھ ئەو کچە بەو باڵە بچوکەیەوە یەکێکی باشی دەست کەوتووە ،ناتوانم درۆ بکەم چونکە ھەردووکیان زۆر جوانن بەیەکەوە
"نەخێر ناتوانم"
بەڵێھ چاوەڕێی چ وەڵامێک لەمن دەکەن
ئیتر من ئێل ی قسە ڕەقم
ناگۆڕێم بۆ دوو کەسی نەناسراو
ھەردووکیان خەندەکانیان نەما
بە تێنەگەشتنەوە سەیرمیان کرد
"ھاھ؟"کوڕەکە وتی
باشە ئەو کچە ناتوانێ خۆی قسە بکات
"دەڵێم بەڵێ ئەزیتە ،چونکە مۆبایل گرتن ئازار دەگەیەنێ بەدەستەکانم"وتم بە خەندەیەکی ساختەوە
ВЫ ЧИТАЕТЕ
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Детектив / Триллерباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
