𝟣𝟦|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖨𝖵

3.7K 692 82
                                        

"ئازارم بدە لەگەڵ ڕاستیەکان بەڵام ھەرگیز ئاسوودەم مەکە لەگەڵ درۆیەکاندا"


𝟭𝟰



𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝗣𝗼𝘃

لەم دواییانە ژیانم تەواو گۆڕاوە

ھەستەکانم ئاڵۆزن ،بیرکردنەوەکانم تێکەڵن،دڵم وەک جاران ئاسایی لێندات،مێشکم وەک وپێشوتر ئاسوودە نیە بەردەوام بیر دەکەمەوە٠

زیاتر لەگەڵ سێھون خوشکانە ڕەفتار دەکەم ،زیاتر لەگەڵ ھاوڕێی کارەکانم ھاوڕێیانە ڕەفتار دەکەم،وە تەنانەت زۆر زیاتر لە پێشوو گرنگی بە جونگکووک دەدەم ٠

لەکاتێکدا ھەر ئەوبوو کە لێمی دەپرسی و گرنگی پێدەدام ،لە ئێستادا ئەوە منم کە ئەو کارە دەکەم وە بێگومان ئەو نەگۆڕاوە،ھەر جۆنگکووکە گرنگی پێدەرەکەیە٠

ھەستدەکەم زیاتر تێکەڵ بووم لەگەڵی وەک لە جاران بەجۆرێک ئەگەر ڕۆژەک بە نامەش قسـە نەکەین

بیری دەکەم ..٠

نازانم بۆ وام لێھاتووە ،ناتوانم خۆمی پێشوتر بدۆزمەوە،کەمتر دەتوانم بە ڕەقی ڕەفتار بکەم وە زیاتر نەرم ونیان بووم

تەنھا ئەوەی دەزانم ئەوەیە جیۆن جۆنگکووک بەشێکە لەو ھۆکاری گۆڕانەم ٠٠

بەڵام کە دەڵێم نەرم ونیانم و وەک ئەوانی تر ڕەفتار دەکەم مانای ئەوە نیە ،لەگەڵیان تێکەڵم بەڵکو ھێشتا ناتوانم جگە لە کووک قسە بۆ کەسی تر بکەم تەنانەت ھاوڕێ نزیکەکەم یوری کە ئێستا لە سیۆل نیە ٠٠

دایک و باوکم گەڕانەوە ماڵەوە لەکۆتاییدا ،بۆیە ئێستا ھەر چوارمان بەیەکەوە دەژین لە ماڵەوە ،بوونی ئەوان لەماڵەوە وام لێدەکات ھەست بە ئاسودەیی تر بکەم.٠

دڵم لە جاران خۆشترە ،بەڵام ھەر کە دوبارە ھەست دەکەم یەکێک ناتوانێ لەگەڵم بگونجێت دادگاییم بەسەر دەکات،دوبارە وەک خۆم لێ دێتەوە٠

ئەوەی من گرنگی پێنادەم گۆڕانە لە ئێستامدا
وە خۆ تێکەڵ کردن و نزیک بوونەوەیە لە خەڵکی

چونکە من لەوە تێگەیشتووم کە بۆ ئەوەی ئەوان درەوشاوەی تۆ ببینن

دەبێ لێیان دووربکەویتەوە.

چونکە تۆ وەک خۆر وایت،لەبەر ئەوەی کاتێک زۆر نزیکیت،ڕووناکی و درەوشانەوەکەت ئەوان کوێر دەکات و پێت ناڕازین

وە کاتێک تۆ دووری لەوان،ئەوان بەدوات دەکەون و ڕووناکی تۆیان دەوێت،وە بۆیە لێیان دەگەڕێم تا ئەوان بەدوام بکەون.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora