پەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە نزیک ببێتەوە لە مرۆڤەکان سەرەڕای ئەوەی دەکرێت ئازاریشی بدەن بەڵام لێیان دەبوورێت لە خولەکی دواتر. پێی وانییە تاوانبێت ئەگەر هەوڵبدات تەواوی تەمەنی هەرزەکاری بە ئەنجامدانی کاری شێتانە و تۆمارکردنی یادگاریە جوانەکان لەگەڵ هاوڕێکانی بەسەر ببات یاخود خۆشەویستی بکات و پێبکەنێت بە گاڵتە بێماناکان. وە دواتر بەپێی کات راستی ڕوداوێک دەردەکەوێت کە چەندەها ساڵ لەمەوبەر روویداوە، ئەو ڕووداوەی لە ڕابردوو ڕویدا وای کرد کچە درەوشاوە و دەم بەخەندەکە بگۆڕێت لەکاتێکدا هەرگیز نەیدەویست " ئایا هەمیشە دەتوانێت بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە؟ دووبارە هەموو شتێک باش دەبێتەوە؟یاخود خراپتر دەبن؟ هەروەها مەبەست لە کچەکانم"لەچیرۆکەکەدا باسم کردوون کێن"لە ژیانی راستی خۆمدا بوونیان هەیە و ڕووداوەکانیش لەگەڵ ئەواندا زۆرینەیان ڕاستەقینەن کە نووسیومە. هیوادارم بەدڵتان بێت هەرکەم و کوڕیەک هەبوو بمبورن وە دڵخۆشدەبم گەر راو بۆچونتان لە کۆتا پاردا بنوسن🎀
40 parts