««««»»»»
تەنیا لە یەکێک لەو بەیانیانەی کە خۆر تازە سەری وەدەرنابوو ئێمیلین بەخۆی و ئەسپە چاو ڕەشەکەی ناو کۆشکیان بەجێ هێشت تاوەکوو بڕواتە سەر بەرزترین گردی شارۆچکە و دیمەنی خۆر هەڵاتن ببینێت کە حەز و خولیایەتی..
عەزیزیە ڕەشە گوڵ گوڵە سوورەکەی کە لە خوار چۆکیەوە بوو هاوشانی تاڵە قژەکانی بەهۆی بایە کەمەکەوە دەجوڵان
ئێمیلین چاوەڕوان بوو شێتانە کە ئەم دیمەنە ببینێ و بە زوترین کات بگاتەوە ماڵ تا هەستیان بە جێگە خاڵیەکەی نەکردوە..
بوەستن.
بە هەڵە بیرمەکەنەوە لە ڕستەی 'جێگا خاڵیەکەی ئەو'
ئەوە ڕاستە کە نەوەی ئەم ماڵەیە بەڵام هاوشانی خزمەتکارەکان ئیشدەکات..
لە ڕاستیدا ئەو و دایکی کەمتر لەو ئافرەتانە دەچن کە لە کۆشک فیز بەسەر ئەوانی تر لێدەدەن
نموونە ئامۆژنی و کچی مامی..
وەک ئەوەی ئەوان بووک و نەوەی ڕاستی ئەم خێزانە بن و ئەمانیش ساختە..
لەوانەیە ئەم جیاوازیە دروست بوبێت بەهۆی باپیرەی
گەورە و سەرۆکی ئەم عائیلەیە..
کە هەر لە منداڵیەوە چارەی ئێمیلینی نەویستوە، لە کاتێکدا بێلای ئامۆزای هاوتەمەنیەتی و نەوە تاقانەکەی باپیرەیەتی
لەوانەیە هەموو شتێک بگەڕێتەوە بۆ شەنس و نەوچەوان کە هەر لە بنەڕەتەوە ئەم و دایکی نەیانبووە
•بەردەوام دەبێت..•
BẠN ĐANG ĐỌC
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
