ــ
بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم نەخۆشخانە وەستاند و دابەزی بێ ئەوەی دەرگاکە دابخات ڕایکرد بەرەو ژورەوە..
لەدوای ئەو مینگیوو بە هەمان شێوە..
هێندە لە جۆنگکووک توڕە و پەستبوو ئامادەبوو هەر لێرە بیکوژێت
قۆڵی گرت و ڕوی کردە خۆی و مستێکی لێدا..
جۆنگکووکی بێهێز کەمی مابوو بکەوێ..بەڕادەیەک لاواز و بێ دەسەڵات بوو بە ژیانی خۆی بەمجۆرە خۆی نەبینیبوو.
ئاخر ئەمە یەکەمجارێتی ڕوداوێک هێندە ژیانی پەشێو بکات، ئەو بیری نایەت کە دایک و باوکی هەبوبێت بۆیە ناتوانێ بە یەکەم ڕوداوی ناخۆشی ژیانی دایبنێت..
چ هەست و ناخۆشی و قورساییەکی سەر دڵە، کاتێک دەبیستی هاوسەرەکەت ئەم حاڵەی تێپەڕاندووە.
وە بە زەبری لێدان منداڵی لەبارچووە..
بەرپەچی نەدایەوە..دوبارە ویستی بڕواتە ژورەوە، ئەسڵەن ئەوەی بیری نەبوبێ ئەوەبوو کە خۆی هۆکاربوو بۆ ئەم حاڵەی..ئاخر ئەو دەریکرد و بوختانی پێکرد بۆ بەرژەوەندی و مرازی دڵی خۆی..
ڕاستتر..دڵی باپیرەی..
ئاخر هەر ئەو بوو دڵی منداڵێکی بچووکی کردە بەرد تاوەکوو گەورەی کرد..مەگەر نا
"پێتوایە چیدەکەیت!!!"مینگیوو گوتی کاتێک چووە بەردەمی و یەخەی گرت
"وازم لێبێنە واز بێنەە!"
"هەرگیز بۆت نیە بڕۆیت و بیبینی ئاخر بە چ مافێک هاا؟؟خۆ تۆ نەتەویست بیبینیتەوە چی گۆڕا ناپیاو چونکە منداڵەکەی خۆت لەدەستدا ئینجا دڵت بۆی سووتاا؟؟"مینگیوو گووتی بە توڕەیی و یەخەی توند گرتبوو
"تەنیا با بزانم حاڵی باشە ئەوک.."
"هەر مافی ئەوەشت نیە تێگەیشتی!!!"بە هاوارەوە گووتی
یەخەی بەردا بە توندی و بە دیوارەکەی کێشا..وە خۆی ڕۆشتە ژوورەوە..
جۆنگکووک بە هێواشی چوو لەسەر کورسیەکی بەردەم نەخۆشخانەکە دانیشت..
جۆنگکووک^
خۆزگە لێرە، ڕێک ئا لێرە دەمردم بەڵام ئەو ئازارەم نەدیبا.
خۆزگە هەواڵی مردنی هەموو ئازیزانم دەبیست دەزانم زۆر دڵڕەقانەیە بەڵام ئەمەم نەدەبیست کە هاوسەرەکەم ئاوای لێکراوە..
خوا من بە نەفرەت بکات من ئەوەم نەدەویست سوێند بە هەر پیرۆزیەک من نەمویستووە پەنجەیەکیشی زیانی پێبگات..
بەڵام لەدوای چی جۆنگکووک..
ئەو خولەکەی دەرت کرد بیرت لەوە کردباوە کە ئازارەکە تەنیا بۆ ئەوە..
دووگیان بوو بە منداڵێک لەمن..؟
من دەبووم بە باوک..خوا لەناوم بەرێ
خوا من لەناوبەرێت..خوایە گیان چیبکەم..
چیبکەم ئاخر ئەویش لێم خۆشبێ تۆ نابی..
بەم تەمەنە کەمەی، بەم هەستە ناسکانەی، بەم بێتاوانیەی من چی بەڵایەکم بەسەری هێنا خودایە..
خۆزگە منیان دەکوشت بەڵام پەنجەیەکیان لەتۆ نەدەدا ئێمیلین'ـە نازدارەکەی من..
سوێند دەخۆم بەسەریانەوە ناچێت ئێستا دوو ئەوەندەی تر ڕقم لێیانە، ڕاستە تاوانهەڵگری سەرەکیم..
بەڵام تۆڵەی ئەو ئازارەی دەکەمەوە گەر پێویست بکا لەبەر ئەو گیانی خۆم دەدەم..
YOU ARE READING
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
