•بـــــــــــــــــۆن•

1.8K 212 86
                                        


لە بەردمی ئەو ژوورەی یەک لە ئەندامە گرنگەکانی خێزانی کیم تێیدا لە نەشتەرگەرییە هەموویان وەستاون و چاوەڕێی خەبەرێکن..

مامۆژن و ئامۆزاکەی چاوەکانیان ئاوساوە بە هۆی گریانەوە
مینگیوو لە هیچ جێیەک دیارنیە..لەدوای ئەوەی گولەی نا بە پشتی باوکیەوە بۆ خاتری ئامۆزا بێگوناحەکەی کە بڕیاربوو ژیانی لێ بسەنن..

باپیرە بەپێوە وەستابوو لە نێوەڕاستی دەرگاکە و برۆ پڕەکانی لێکنابوو..هیچ نادرکێنێت بەڵام دڵی ڕەشبووە
کوڕەکەی لەنێو نەشتەرگەریە
بۆ خاتری کچێکی کەم بەها پیاوێکی گەورە مامەڵە لەگەڵ مردن دەکات
دوو ئەوەندەی تر دڵی ڕەشبوو لەسەر ئەم کچە
جا ژن کەینێ بەهایەکی هەبووە لایان تا ئێستاکە حسێبی بۆبکەن

پزیشکی عەمەلیاتەکە هاتە دەرەوە دەستەکانی بەرز کردبوونەوە دەمامکەکەی هێنا خوارەوە

هەموویان دەوریان دا

"چ خەبەر دکتۆر، براکەم حاڵی باشە؟"

لەگەڵ ئەمەدا ژنی مامی ئێمیلین بە ڕقەوە سەیری کرد..
وەک ئەوەی هەر بە چاو تێیگەیەنێ دار و بەرد بەهۆی کچە ناڕەسەنەکەی تۆوە بوو

"فیشەکەکە لە بڕبڕەکانی چەقیبوو هەندێک سەخت بوو ڕزگارکردنی..بەڵام ئەوەی باشبوو زوو فریای خوێن پەیاکردن کەوتن ئێستا دەیگوازنەوە بۆ چاودێری چڕ، هەر بەمزوانە باشدەبێت بێخەم بن سەلامەتیە"
پزیشکوکە گووتی و ڕۆیشت

"ئای کوڕەکەم.."باپیرە گووتی و لەسەر کورسیەکە دانیشت

"سوێند بەو خوایەی دەیپەرستین باوکم شتێکی بەسەربێت بە دەستەکانی خۆم کچەکەت لەناو دەبەم مامە!!"

"بێلا بەسیکە مەگەر مینگیوو نەبوو فیشەکی دا لە براکەم"

"کوڕی منی فریوودا ئەو نوشتەکەرە ئەگینا کێ هەیە فیشەک لەباوکی خۆی دا!بۆ خاتری گیانە پیسەکەی باوکی خستە بەردەم مەرگ جا خۆش بە حاڵی گەر هاوسەرەکەم شتێکی بەسەربێ، هیوادارم نەیبینمەوە چونکە کەل و پارچەی دەکەم ئەو مارە دوو سانتیم و نیوە"بە ڕقەوە گووتی

باوکی زڕی ئێمیلین چاوەکانی سوڕاند..هەرخۆشی هێندە نەمردبوو بۆ گیانی کچەکەی ئێستاکە وەک ئەوەی قسە بە بەردێک بڵێن..
کچی هاوسەرەکەی بەو چی.

"گەر کەمێک ڕێز بۆ من دابنێن باشتر دەبێت!"باپیرە گووتی و هەموویان سەریان داخست
-

جۆنگکووک^

وا خەریکە ڕۆژ دەبێتەوە و دنیا ڕووناک دەبێتەوە هێشتا هەمان شێوەی خۆی دانیشتووە و خۆی لە باوەشگرتووە بێ دەرکردنی هیچ دەنگێک داڵغە بردوویەتیەوە

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ