•نــــامـــۆ•

1.1K 176 124
                                    


جۆنگکووک^

لە بەردەم ئۆفیسەکەم وەستابووم دەستم لە گیرفانم بوو، مۆبایل بەگوێمەوە بوو..

نازانم بۆچی بەڵام نەفرەتیانە بێزاربووم بە قسەکانی باپیرم.

باشە بۆچی هێندە لەسەر هەمان بابەت دەڕوات!کە گوتم دەیکەم یانی دەیکەم من بەلاش ژیانی خۆم نەفەوتان

وەلەو ژیانم لە ئێستادا ناتوانم بڵێم بەدڵم نیە..گوناحە گەروابڵێم..

لەگەڵ ئێمیلین ئاسوودەم.

ئەوەش کێشەکەیە!

دەبوا ئێستا جێ بەجێم کردبایە..دەبوا ئێستا ویژدانم ئاسوودە کردبایە..

دەبوا ئێستا دایکم و باوکم لەژێر گڵ ئاسوودەبن.

بەڵام من هەردەم دوایدەخەم گوایە کاتی نیە.

بەدڵی خۆم کاتی لەگەڵ بەسەردەبەم و خۆشی ژیان دەبینم لەگەڵی دواتریش خۆم کەڕ دەکەم!

"باشە باپیرە پێویستە ئێستا دایبخەم!!"بە توندی گوتم و دامخست..هەر لەگەڵ چوونم بۆ ئۆفیسەکەم کارمەندێک دوام کەوتبوو

"گەورەم چاوپێکەوتنی هەفتەی داهاتوو ڕێکخرا لەگەڵ.."

"باشە تەواو کاتەکەی ڕێکبخە و پێمی بڵێوە!"مەساجم بۆ سەرم دەکرد

"قاوەیەکم بۆ بێنە"وتم و سەیری ئەو کچەی بەرامبەرم کرد و پاڵم دایەوە بە کورسیەکەم

"بەسەرچاو"

چیبکەم خوایە، چیبکەم..

هێندەی تر باپیرەم توڕەی کردم لە دوێنێوە یەک خولەک ئیسراحەتم نەکردووە هێندەی پەیوەندی بکات..ئەم کابرایە کێشەی چیە

بەهەرحاڵ دەیکەم..ئیتر کۆتاییە، گەر زیاتر بڕۆم هەم خۆم و هەم ئێمیلین پەرێشان دەبین..

نامەوێ پەیوەستبم پێوەی.

کۆمپیوتەرەکەم بە توندی داخست و ئەو پەڕاوانەی ژێر دەستم فڕێدا ئەرزەکە..

تەواوی ڕۆژەکە خەریکی پاککردنەوە بوو..
هێندە ماندوو بوو باس ناکرێت هەستی دەکرد دڵی تێک دەچێت

لەسەر قەنەفەکان پاڵکەوت هێشتا پەڕۆکەی لەناو دەستی بوو..چاوەکانی قەپات بوون لەگەڵ هەستکردن بە خاوبونەوەی جەستەی..

جۆنگکووک گەڕایەوە ماڵەوە بەر لە دونیا تاریک بوون..
چاکەتەکەی دەستی فڕێدا سەر قەنەفەکە و هات بەرەو ئێمیلین کە لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتبوو

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora