ئێمیلین^
هەفتەیەک تێپەڕی..
کە پڕاوپڕ بوو لە سەرسوڕمان بۆ ئێمیلین..
چونکە جۆنگکووک هاتە پێشەوە و داوای ئەوی کرد!!
بەڵێ!ئەو گوێی لەوە بوو کاتێک لەم هەفتەیەدا جۆنگکووک بۆ سێیەم جار هات بۆ کۆشکەکەیان و ئەم باسەی کردەوە لەگەڵ باپیرەی..
کاتێک لە پشت دەرگاکەوە گوێی گرتبوو ئەمەی بیست کە باپیری و مامی معاوەلەیەکی زۆریان کرد بێلای ئامۆزای پێبدەن و لەم ڕێیەوە خزمایەتی دروست بکەن..
ئەوەی ئێمیلینی شۆک کرد ئەوەبوو جۆنگکووک سووربوو لەسەر زەواج لەگەڵ ئێمیلین کە لەو ڕۆژەوە جگە لە نیگای دوور بە دوور هیچیان لەگەڵ یەک نەوتوە
ئایا جۆنگکووک زیاتر دێتە پێشەوە؟
ئایا تەنیا منی دەوێ؟
ئایا من گونجاوم بۆ هاوسەرگیری لەم تەمەنە؟
ئەمانە بیرکردنەوەی ئەم کیژە بوون
هەرچەندە لای ئەوان بە شوودانی کچ عەسڵەن پەیوەندیەکی نیە بە خودی کچەکەوە و ئاخر کەسە پرسی پێبکرێت
ئەمە ئیشی گەورەکانە لای ئەوان..
"پێم باشبوو لەگەڵ بەڕێز جۆن قسەبکەم لەم بارەیەوە کوڕم.."باپیری ئێمیلین بەڕێز کیم وتی
"باپیرم هەر بەمزوانە دێت بۆ هیۆنسان بەڕێز کیم دڵنیابە شەوێک دادەنێین بۆ قسەکردن لەسەر ئەو باسە گەر ڕاتان لەسەری بێ.."جۆنگکووک وتی بە شێوازێکی ڕسمی و بزەیەکی کرد..
زۆر پیاوانەیە~
ئێمیلین بیری دەکردەوە
ئەسڵەن من گونجاوم بۆ جۆنگکووکـ'ـێکی گەورە و گران.؟
تەمەنی زۆر گەورەترە بەڵام ئەمە کێشە دروست ناکات
دەیتوانی ڕقە زۆرەکەی چاوەکانی بێلای ئامۆزای و ئامۆژنیشی ببینێ..
یانی ئەوان وا توڕەن چونکە جۆنگکووک داوای ئەو دەکات نەک بێلا؟
بێمانایە.
ئەسڵەن پرسیان بەو کردووە؟
بەڵام لاریشیی نیە لە کۆتاییەکەی گەر ڕێککەون لێرە و لە خزمەتکاری نەجاتی دەبێت..ئیتر دەبێت بە کچێکی ئاسایی ئەو سەردەمەی ئێستا
گەورە دەبێت، و ماڵ دەبا بە ڕێوە..
مۆبایلیشی دەبێت
VOUS LISEZ
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
