•ڕۆمـانـسـی•

1.8K 243 147
                                        

جۆنگکووک^

سەرم لەسەر مێزی ئۆفیسەکەم دانابوو، خەریکە ژانەسەر بمکوژێت..

بیردەکەمەوە و بیردەکەمەوە..

ئەوەی دەیکەم زیادەڕەویە و ئەوە نیە کە پلانم بۆی دانابوو..

ڕاستە بۆ سەرکەوتووبونم و ئاسوودەبونی ناخم پێویستە ڕوبدات..پێویستە لەگەڵ ئێمیلین زوو زوو بەیەکەوە بین تا دەگەم بە ئامانجەکەم..

ئیدی شتانێک نین پێویست بە شاردنەوە بکەن..

«ئێمیلین هاوسەرمە تاوەکوو لە ڕێی ئەوەوە تۆڵە لە خێزانەکەی بکەمەوە

_
ئێمیلین^

کاتژمێر دوو و نیوی شەوە..وە هێشتا جۆنگکووک نەهاتوەتەوە هەمیشە زوو دەگەڕێتەوە بەڵام ئێستا هەر دەنگی نیە..

دەترسم زۆر دەترسم تکایە با هیچی لێنەهاتبێ..

لەسەر ئەرزەکە دانیشتم پاڵم بە قەنەفەکان دا، ڕووم لەو پەنجەرە گەورەی هۆڵەکە بوو بەڵکوو هەر کە کووک هاتەوە ئاگاداربم..

مۆبایلەکەم لە دەستم بوو چەندین جار پەیوەندیم کرد..
نیە
جوابی نیە!

کاتێک بیرم لە بێچارەییەکەی خۆم دەکردەوە دڵم پڕدەبوو ئاخر من لێرە تەنیا ئەوم هەیە ئەو تەنانەت ناهێڵێ تێکەڵی خێزانەکەیشی بم..

ژمارەی دادە سێڤدام لایە بەڵام..چی ئەگەر جۆنگکووک توڕەبوو؟

لە ئێستادا هیچ شتێک لەلام گرنگتر نیە جگە لە سەلامەتی ئەو..تکایە با هیچ نەبوبێت هەرگیز وا درەنگ نەهاتۆتەوە

خستمە سەر ژمارەکەی دوبارە پەیوەندیم کرد کە وەڵامی نەبوو زیاتر پەشۆکام و پەیوەندیم بە دادە سێڤداوە کرد..

کەمێک درەنگ وەڵامی دایەوە..

"ئەلوو.."دەنگی خەواڵوو دیاربوو

"د.دادە.."

"ئێمیلین تۆیت..چیبووە بەم کاتە گیانەکەم؟"

"ببوورە تخوا هەر بیرم نەبوو کە چەند درەنگە، ڕاستیبێ..جۆنگکووک هێشتا نەگەڕاوەتەوە یەکەمجارە وا دواکەوێت پەیوەندیەکانیشی بێ وەڵامە..ئایا تۆ هیچ دەزانیت سەبارەت بەوەی کارەکانی درێژە بکێشن بۆ درەنگامی شەو؟"

"ئۆهـ ڕاستیەکەی نازانم بەڵام باوەڕناکەم لە کۆمپانیا بێت هێشتا..-"

"ئۆهـ.."

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ