•مــــانــگ•

1.5K 213 51
                                        

شڵەژاوی، قەلەقی، دەمارگیری، دودڵی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بۆ داهاتوو، درک کردن بەوەی ئیتر خاوەن ژیانی تایبەتی خۆی و هاوسەرەکەیەتی، گۆڕانی شوێنی ژیانی دوای چەندان ساڵ..

هەموو شتێک زۆر جێگای دڵەڕاوکێ و دەمارگیری بوو بۆ ئێمیلین، هەندێجار ڕوداوێک ڕودەدات لە ژیانت کە هێندەی خێرایی ئۆتۆمبێلێک دێ و دەڕوا و ڕوداوێک لە دوای خۆی جێدێڵێت، یان ئەو ئەستێرە باڵدارەی زۆرێک لە شەونخونان چاوەڕێی دەکەن بە خێراییەکی زۆر دێ و دەڕوا گەر چاوت لێی غافڵ بێت لەقیس دەچێ

چیرۆکی ژیانە نوێیەکەی ئێمیلین بە جۆرێک خێرا بوو تەنانەت دەرفەتی ئەوەی نەبوو بیربکاتەوە چۆن بەم خێراییە چارەنووسی گۆڕا لە کاتێکدا هەمووکات لە مێشکی خۆی شتی تری دانابوو...

خزمەتکردنی ئەم کۆشکە لەپاڵ کارەکەرەکان تا ڕۆژێک ئەیدەن بە شوو بە کەسێکی هاوشێوە و هاوئاستی خۆیان گرنگ نیە ڕای لەسەریەتی یان نا لەوانەیە زۆرجار پیرە پیاوێک بێت..

چونکە ئەم دیاردەیە ماوەتەوە بۆیان هەر لە باپیرانەوە..

بیری نەدەکردەوە لە شانزە بۆ حەڤدە ساڵی بدرێ بە شوو بەڵام نەک بە کەسێکی ناشیرنی ورگن و دەوڵەمەند بەڵکوو بە پیاوێکی قۆز و باڵابەرز و خاوەن ئیش و کەسایەتی بەرز..

جۆن جۆنگکووک بێ کەمووکوڕیە وەک ئەوەی کە دەردەکەوێت، هیچ عەیبێکی تێدا نابینێت نە لە شێوە و ئەشکاڵی وە نە لە کەسایەتیە بەهێز و بەڕێزەکەی کە وەک کەسێکی زۆر گرنگ وتوێژ لەگەڵ کەسە گەورەکان دەکات..

بەڵام هێشتا زۆر شت هەیە کە لەسەر هاوسەری داهاتوو و ژیانی نایزانێ..

مەسەلەن دایک و باوکی بەچی مردوون و ئێستا لەکوێن؟
بۆچی هیچ شتێکی باسنەکردووە لەبارەی خۆیەوە؟

ئەسڵەن دەرفەتی وتوێژی زۆریان نەبووە، زۆرجار پەیوەندیەکی کورتیان ئەنجامدەدا کە تەنیا جۆنگکووک قسەی دەکرد و لێی دەپرسی چۆنی و چیدەکەی

کە ئێمیلین وا لێکی دەدایەوە تەنیا بۆ ئەوەیە ئەندامانی خێزانەکەی نەڵێن دەزگیرانەکەی بێ خەمە، وا هەستی دەکرد

یانیش لە سێ دەقە کەمتر نامەیان بۆ یەکتر دەنووسی، ئەسڵەن ئێمیلین بابەتێکی نەبوو باسیکات

هەیبوو، بەڵام ڕووی پرسینی نەبوو..

سەرەڕای ئەوەی هەست بە خوڵقانی ئەو هەستانە دەکات لەنێو دڵی بەرامبەر بە جۆنگکووک هەرکات دەیبینێ بەجۆرێک نقومدەبێتە ناو دەریاییەک لە پەپولە..

خەریکە ئاشقی دەبێت، کە سەیری دەکات ڕومەتەکانی گەرم دەبن وەک تەندوورێک، بەڵام هێشتا حەزناکات چاوەکانی لەسەر لابدات..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKМесто, где живут истории. Откройте их для себя