•کـــۆتـــا خـــاڵ•

919 161 70
                                    


ئەم ڕێگا دووروو درێژەی یەک تاقە ئۆتۆمبێلی وێرانەی لێ وەستاوە و جیاواز لە چەند خولەکێ پێش ئێستا چۆڵ چۆڵە بە جۆرێ چۆڵ و مات و بێدەنگ مەیلی ڕۆچوونت دەکرد و خەوفت دەکرد لەم بێدەنگییە..

تەنانەت ناو ئۆتۆمبێلەکەش مات و بێسەوت بوو
مردن بەدەرەوە بوو..

ئەوانیان جێهێشت و دڵنیابوون کە کوژراون.
دڵنیابوون لە مردنیان لە دوای گولەبارانکردنیان!

لەناکاوێک هەنسکێک لە دەمی ئێمیلین و جەستەی کنجکاو و بچووکی لەباوەشی جۆنگکووک دەرچوو..
کە بە جۆرێ خۆیان بچووک کردبۆوە و دانەویبوونەوە لە ترسی بەرکەوتنی گوولەیەک بە جەستەیان..

جۆنگکووک
چاوەکانی کردەوە..

وەک ئەوەی ئەمە خەونێک بێت زیندوو مابێتن..

بە خێرایی بە دەستە لەرزیوەکانی ڕوخساری ئێمیلینی گرت و تاڵە نوساوەکانی ڕوخساری بەهۆی فرمێسکی لابرد..

"تـ.تۆ باشیت نازەنینەکەم..تۆ باشیت؟"بە ترسەوە دەیگووت و هەولێدەدا بەجوانی سەیری بکات..

ئێمیلین لە نێو شۆکێکی گەورەدابوو..
ئەو هێندە ترسابوو هێشتا ئەو دەنگە زەبەلاحانەی لەبن گوێ مابوو..

"ئـ.ئێمە!ئێمە زیندووین..جۆنگکووکا.."
بە هەنسکەوە درکاندی..
سەرەڕای ئەو بۆنە پڕ لە ترسەی ساتەکەی تەنیبوو جۆنگکووک لە ناخدا پەپوولەکانی باڵیگرتبوو بە دووبارە گوێبیستبوونی ناوی خۆی بە دەمی ئەو..

جۆنگکووک^

بە هێمنی سەرم بە بەڵێ جوڵاند،
بە خێرایی خۆم بەرزکردەوە و سەیری دەوروبەرم کرد و هەموویم پشکنی تاوەکوو دڵنیابم لەوەی چۆڵە..
هەناسەیەکی ئاسوودەم دایەوە..
نازانم کە چیبکەم..سوپاسی خوودا بکەم بێ وەستان کە ئەم موعجیزەیەی بۆ خوڵقاندین لە کاتێکدا خۆشم سەرسامم بەوەی سەلامەتین و ئۆتۆمبێلەکە وێرانبووە..

بە خێرایی ئێمیلینم بەرزکردەوە سەر کۆشم..خودایە بەرگە ناگرم ئاوا بیبینم بەرگە ناگرم..
ئەو هێندە بێتاوان و بچووکە کە دەبینم هەنسکی ترس دەدات و دەنگی نووساوە و چاوەکانی سووربوونەتەوە خەریکە گیانم دەربچێت..
خوا من بگرێت دیسان..

دەستەکانم هێندە بە خراپی دەلەرزن ناتوانم کۆنتڕۆڵیان بکەم
بە هێمنی پەنجە گەورەم خستە سەر گۆناکانی و تەڕاییەکەیم سڕی

"گیانی من تەواو ئێستا ئێمە سەلامەتین..ئەوان ڕۆشتن مەترسە..."

"کاکە..کـ.کاکە مینگیوو.."

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKWhere stories live. Discover now