•خــــیـــانـــەت•

1.2K 187 43
                                    


هێشتا دانیشتبوو لەبەردەم دەرگای..
ماڵەکەی!

هەستی دەکرد لە قەتیسکراوترین کونی دونیاوە هەناسە دەدات، هێندە شکاو بوو، هێندە گریابوو چاوەکانی هەڵئاوسابوون..

هێشتا بە هیوای ئەوەیە جۆنگکووک دەرگاکە بکاتەوە هەڵسێ لەباوەشی گرێت و بیباتە ژورەوە..

چاوەڕێیە ساردبێتەوە، توڕەیی دامرکێتەوە، مەگەر چیبوو وا لەناکاوێک گۆڕا..لە بەیانیەکی وا دڵگیردا ڕۆژەکەی کرد بە شوومترین ڕۆژی ژیانی..

هێندە ئاسان نیە ڕابێی لەگەڵ ژیانێکی نوێ، ئێمیلین تازە بە تازە خەریکبوو دەکەوتە ناو ئەو واقعەی کە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە..

ئەوەی کە لە تەمەنێکی زۆر گەنج بەرپرسیارێتیەکی زۆر گەورەی لە دەستگرت..

تەنیا چونکە جۆنگکووکی لە دڵەوە خۆشویست هەمووی هەزم کرد، لە هەموو شتێکدا هەوڵیدا باشبێت، هەوڵیدا جێی ڕەزامەندی جۆنگکووک بێت..

چونکە شێتانە عاشقی ببوو..

ئەمە هەر لەیەکەم بینینەوە بوو..چاوە ڕەشەکانی وابەستەیان کرد، هۆشی برد و مەستی کرد..مەگەر خەتای ئەو بوو کە جۆنگکووک هەر لەدوای یەکەم بینینەوە داوای ئەوی کرد..؟!

مەگەر هەڵە لەودا بوو کە جۆنگکووک گەورەتر لە دوونیا بچووکەکەی ئێمیلین نازی پێدا بەس تا قبوڵیکات و پێ بنێتە ماڵەکەیەوە..

ئەو جیهانەی ئێمیلین تیای دەژیا زۆر خنجیلانە و بچووک بوو..ئەسڵەن نەیدەزانی دونیای دەرەوە و سەردەمی ئێستا چۆنە..هێندە دڵپاک و بێتاوان بوو خەمی هەرە گەورەی ئەوەبوو بەیانیان زوو ئاشکرا نەبێ لای باپیرەی کە چووەتە سەر گردەکە بۆ بینینی خۆر هەڵهاتن لەگەڵ ئەسپە چاو قلە ترێکەی وەک یارەکەی..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKNơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ