•هــــەســــت•

1.7K 236 87
                                        

"جۆنگکووک.."ئێمیلین بانگی کرد کاتێک لەسەر سفرە بوون..

"هم"جۆنگکووک لەکاتی نانخواردن وتی

"باشە بۆچی بانگی باپیرەت ناکەیت، هیچ نەمبینیوە تەنانەت کاتی زەماوەندەکەش"

"جا بۆ ئەتەوێ بیبینی..؟"برۆکانی گرژ کرد هێشتا سەری لەسەر خواردنەکەی بوو

"یانی، ئەو باپیرەی تۆیە و گەورەی خێزانەکەتانە..لەبەر شتێک"

"ئێمیلین بوەستە لەوەی دەستووری خۆتان تێکەڵ بە خانەوادەی ئێمە بکەیت..باپیرم لە ئێستادا لە دایگوو دەمێنێتەوە.."

"باشە"بە ئاسایی وتی

"ئێوارە شتێکی جوان و ڕێک بپۆشە دەچینە دەرەوە.."

ڕوخساری گەشایەوە

"بەڕاستی؟چ شوێنێک؟"

"ئیتر شوێنێک.."جۆنگکووک وتی و هەڵسا بە بزەوە، نزیک بۆوە و ماچێکی لێوەکانی ئێمیلینی دزی و لە نزیکەوە سەیری کرد

"لین توڕەم مەکە سەبارەت بە جلەکانت.."

سەرەنجام تەنیا سەری بە ڕازیبوون لەقاند..

ماچێکی تری لە ڕوومەتی کرد و ڕۆیشت دوای بردنی چاکەتەکەی

__

"جۆنگکووک، کەی پلانەکەت بەسەر ئەم داماوەدا جێبەجێ دەکەیت؟"

جۆنگکووک سەیری بەردەمی کرد لەسەر کورسیە جوڵاوەکەیەوە..

وەک ئەوەی دەمی ببەسترێ و وەڵامێکی گونجاوی نەبێت..

بەڵام..

لە کۆتاییدا..ئامانج هەیە لە هەمووکارێک..

ئامانجەکەی ئەویش لە دڵی خۆیدایە..

"کاتێک ڕودەدات تای، وە تۆش ئەوکاتە دەیزانیت"

تای کۆمەڵێک نامۆیی دەبینی لە ڕوخساری بەڵام لێیگەڕا..

__

ئێمیلین^

سەیری پۆشاکەکانم دەکرد گشتیانم لەسەر جێگاکە بە ڕیز دانابوو..ئەمە یەکەم چونە دەرەوەمانە دوای هاوسەرگیریەکەمان..پێویستە جۆنگکووک شەرمەزار نەکەم، پێویستە شیاو بم بۆ ئەو

کات تێپەڕی بۆ ئێوارە..

«تەنوورەیەکی بێجی خەتی تێکەڵاوی نیلی و سووری تێدابوو کە لە سەرەوەی کەمەریەوە تاوەکوو خوار ڕانەکانی تەسک بوون لەدوای ئەوەوە بە کلۆشی هاتبۆ خوار ئەژنۆکانی..لەگەڵ قوماشێکی نەرمی فامیلەیی کە تا ڕادەیەک پان بوو..ڕەنگێکی ماڕۆنی هەبوو، لەگەڵ دوو جووت قۆندەرەی کەمێک نزمی ناسک..»

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang