•تـــــــــــــەرم•

1.8K 204 152
                                        


بەیانیێکی خامۆشبوو تازە دنیا ڕوناک دەبوو
ئەو تەنکە بەفرەی کەوتبوو وەک و موس دەیبڕی لە ساردیان
چۆلەکەکانیش مەیلێکیان نەبوو بۆ فڕین
ئەم بەیانیە تەم گرتووە بەستەڵەکئاسا سارد بوو
و لەوانەیە بەهۆی ڕەنگی ئاسمان یانیش کەشی سەرەتای ڕۆژەکە دیاری بکەی ئاخۆ ئەمڕۆ چی ڕودەدات
پێشبینی بکەیت کە ئەمڕۆ ڕۆژەکە چۆن بەڕێوەدەچێ
گێلانەیە ڕاستە..؟ وەلی لەنێو ئەم ماڵەدا و لەنێو دڵی ئەندامانی ترس لە سەحەرە تەمگرتووەکان نیشتووە
وادەزانن، هەرکات کەشوهەوای دەرێ تاریک و ترسناک بێت
سەراپای ڕۆژەکە بریتی دەبێ لە قەومانی شتی ناخۆش
ئاخر داماوانە...ئەوان دەمێکی زۆرە هەر ڕۆژە و شتانێکی ناخۆش دەبیستن
ئیدی ئەمە چ پەیوەندیەکی بە کەشو هەوای دەرێیە..
پەژارە مرۆڤ هەڵدەتەکێنێ دەیڕزێنێ
خەم مرۆڤ دەکا بە نیو مرۆڤ ئیدی تا ماوە نابێتەوە بە مرۆڤێکی ساغ و سەلیم

جا ئەم بەیانیە لە بەیانیەکی ناخۆشی لێڵ و سارد و سڕ دەچو
کە وایلێدەگریت ئارەزووی گریانت هەبێ
حەتا گەر خەمیشنەبێ!

-
کوڕی گەورەی خێزانەکە کە گوایە باوکی ئێمیلین بوو...
بەتەنێ دانیشتبوو لە هۆڵە تاریکەکە کە شەوقی پەنجەرەکە دزەی کردبوو بۆ سەر مێزەکەی پێشی کە تەپڵەکێکی بچوکی لەسەربوو چەندەها جگەرەی تێدا چەقاندبوو
تەواوی شەو دانیشتبوو دەیخواردەوە و دەیکێشا

گەر لە کەس نەپرسن و لە ئێمیلین و دایکی بپرسن ئەم پیاوە چۆن وەسف دەدەن؟
لە وەڵامدا ڕەنگە تەنیا ئاهێک هەڵکێشن!
ئاهێک، شاخێک لە گلەیی
دونیایەک لە دڵپری لەم پیاوە
دەی ئاخر ئەو دڵڕەق بوو، لەلایەک بەناز بوو کوڕی گەورەی کیم بوو، هاوسەرەکەی نەدەکرا لە خزمەتکردنی بوەستێ،

دانیشتبوو بیری دەکردەوە
لە ڕابردوو
هەرخۆی شێت و وێرانە ببوو لەتاو مردنی خۆشەویستەکەی
ئەو دڵدارێکی هەبوو کە خۆشی دەویست
دوای ئەوەی کە بیستی بە شویان داوە و دراوە بە کوڕی دوژمنەکەیان ئەو ڕوخا
ئەو دوژمنەیان کە تەماحی لە خوشکەکەی دابوو
کوڕی گەورە و تاقانەی خانەوادەی جۆن
ئەو هەمیشە ڕقی لەو بووە، لە سەرەتادا لە ململانێی دەسەڵاتی بنەماڵەیی دابوون، دواتر ڕقەکەی بوو بە دوو هێند کاتێک زانی لەگەڵ خوشکەکەی لە پەیوەندیدایە
هەرزوو خوشکەکەی کوژرا بەدەستی باوکی بە بیانوی خاوێنکردنەوەی نامووسیان
لەم بێنە و بەردەیەدا کە تووشی هاتبوو ساڵێکی ویست تاوەکوو شتەکان ئاسایی بونەوە لای
دەکرێ بڵێ، یار و دڵدارەکەی ئەمی چاک کردەوە
ئەو ڕوخابوو بە هۆی مردنی خوشکەکەی، چونکە زۆری خۆشدەویست
هەرچەندە پەروەردەی دەستی باوکی بوو پێیوابوو بە حەق کوژراوە بەڵام هێشتا پێویستی بە کات بوو تاکوو ڕابێت!
چەنها شتی تێفکرانە دەهات بە مێشکیدا
پێی نەوت بەڵام کە سەیری دەکرد بیری دەکردەوە چی ئەگەر چارەنووسی خۆشەویستی ژیانی وەک و خوشکەکەی لێبێت و خێزانەکەی بیکوژن گەر بزانن لەگەڵیدایە؟
لەم ترسەدابوو، بڕیارێکی دا..بڕیاری دا نەچێتەوە بۆ بینینی تاوەکوو کەس نەیانبینێت و دواتر بەهۆیەوە شتێکی لێبێت..
بڕیاریدا نەیبینێتەوە تا ئەم ڕۆژەی کە دەچێتە بەر دەرگایەکەیان و دەیخوازێت!

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon