-
مینگیوو لە دەرگا گەورەکەی کۆشکەکەیانەوە هاتە ژوورەوە لەکاتێکدا لە سەرخۆشی و مەستیدا بەلادا دەکەوت، چاوەکانی داخستبووئەو لە خەم و مەراقێکی زۆر گەورەیەدایە ئەخر...
چەند پاسەوانێک ڕایان گرت بەزۆر، ئەگینا سووربوو لەسەر ئەوەی بڕوات بۆ ئەو شوێنەی کە ئێمیلین و جۆنگکووکی تیادا بەجێهێشت..
هێشتا بڕواناکات بەمـە،
کە ئیتر ئەوان بوون بە دوو ڕووحی پاک و پێکەوە گیانیان لێ سەندرا..هێشتـا بڕواناکات بەو پیرە پیاوەی باپیری کە لە دڵ و هەست و عاتفیەتی لەنگە،
بڵێ کچێکی بێتاوان،
کە لە خوێنی تۆ نیە
چی لێت کردووە ئارەزووی کوشتنیت هەبوو..لەدوای ئەوەی کە زانی ئێمیلین ئامۆزای ڕاستەقینەی ئەو نیە
تەنیا سامت بوو..وەک تەسبیحێکی پچڕاو دانە بە دانەی کارەسات و ڕوداوەکانی ژیانیان بەدوای یەکدا دێن ئاخر ئەمە ژیانە یان هەموو ڕۆژێک مەرگ..
ئەمـە هێندە قورسە بۆ ئەو
تۆبڵێی بۆ ئێمیلین چۆنبووبێت!
بۆ جۆنگکووک چۆنبووبێت!بە هەنگاوە لاوازەکانی بەڕێوە بوو بۆ ژورەکەی
خەریکبوو بەسەر قادرمەکانی حەوشەکە سەربکەوێ بەڵام گوێی لە زرنگانەوەیەکی تیژ بوو لە دوایەوە..
چاوەکانی گوشی و دەستی بە گوێی گرت چونکە دەنگەکە زۆر بێزارکەر بوو..
ئاوڕی دایەوە..
ڕاستەوخۆ سەرنجی چووە ئەو پەرداخە ستیلەی هێژان لەسەر ئەرزەکە دەخولێتەوە لە دوای ئەوەی کەوتە خوارەوە لە دەستی کەسێکچاوەکانی بەزۆر کردبۆوە، سەیری ئەو جەستەیەی کرد کە لە ترسان دەستی بە دەمی گرتووە
نەیتوانی بەباشی بیبینێت بۆیە لەسەر پەیژەی یەکەم هاتە خوارەوە و بەرەو ڕووی چوو..
سێبەرێکی تاریک لەسەر دەمووچاوی بوو
لاربۆوە بۆ ئاستی باڵای، کێ جگە لە ئێمیلین باڵای هێندە نزمە
"یــار..!"
"کـ-کاک مینگیوو، ببوورە بەڕاستی من کە تۆم بینی زۆر ترسام بۆیە لێم کەوت..."
یار بە ترسەوە گوتی،
ئاساییانە کارەکەرێک لە خاوەن ماڵەکە دەترسێت بەتایبەت ئەم کۆشکە سالار و پڕ دەستوورە و پیاوباڵادەستەمینگیوو چاوەکانی بە دوو پەنجەی گووشی
بە هێواشی سەری بە باشە جوڵاند
تێناگا بۆچی یـار هەمووکاتێک هێندە شڵەژاو و ترساوە
ئایا قەت زیانێکی پێگەیاندووە؟یار دانەویەوە بۆ هەڵگرتنەوەی پەرداخەکە لە کاتێکدا هێشتا مینگیوو لەوێ وەستابوو سەیری دەکرد
![](https://img.wattpad.com/cover/346153117-288-k71733.jpg)
YOU ARE READING
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7