•ڕابـــــردوو•

1.7K 220 77
                                        

جۆنگکووک^

لەبەردەم دەرگای کۆشکی کیم وەستاوم..
ڕاست بڵێم، خۆشم نازانم هاتووم بڵێم چی..ئایا بپاڕێمەوە هاوسەرەکەم پێبدەنەوە بڵێم پەشیمانم و من بووم بوختانم پێیکرد، یانیش پێیان بڵێم هەموو شتێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئێوە بووە..
هەی پیسینە..

ئێمیلین بێ چارەی کردووم، لاوازی کردووم، پشتمی شکاندووە ڕێی بۆ نەهێشتوومەوە، مێشکمی خاڵی کردەوە لەو شتەی کە ساڵانێکە پلانی بۆ دادەنێم کە بریتی بوو لە تۆڵە..
بەڵام ئەوەندە بەسەر خۆمدا شکایەوە، ئازاردانی ڕوحێکی بێئاگا و بێتاوان بێ هیچ هۆکارێک بێ هیچ گوناهێک کە هەیبێ..
خودا دەستی پێشخست و تۆڵەی لەمن کردەوە و منی عاشق بە ئەو کرد..منی شەیدا کرد،
خۆشم دەویست سوێند دەخۆم هەر لەو ڕۆژەوەی کە لە کۆڵانەکەیان بە ئەسپەکەیەوە بینیم و سووربوم لەسەر ئەوەی ئەویان بخوازم..هەر لەو ڕۆژەوە من دڵم دەستی کرد بە هۆگربوونی..
بەڵام نەمزانی..درکم پێی نەکرد
قەدریم نەزانی، خۆم لە گێلی دا لەو خۆشەویستیەم..تۆڵەکردنم لە پێشەوە دانا..

ڕاستە هێشتا ئەوەم دەوێت، ناخم سارد نابێتەوە بەخودا چیبکەم ناتوانم لەگەڵ کچی دوژمنەکەم بە ئیسراحەت دانیشم ناخم بڵێسەی ئاگری تێدا..
من فێر نەکراوم هەستەکانم لە پێش ڕاستیەکان دابنێم.
من فێرکراوم تۆڵە بسەنمەوە نەک خۆشەویستی بکەم..

من مافم لێ زەوت کرا لەلایەن باپیرم..ئێستاکەش کە پیاوێکی گەورەم وەک ئەوەم لێهاتووە کە دەیویست

-

"بەڕێز کیم، جۆن جۆنگکووک لێرەیە.."یەکێک لە پیاوەکانیان هاتە ناو هۆڵە گەورەکەیان و گووتی..

"باوکە.."

هەستایەوە سەرپێ و بەرەو دەرەوە چوو..

جۆنگکووک لە نێوەڕاستی حەوشەکە وەستابوو..توڕەیی تێدا بەدی دەکرا، چاوە ڕەشەکانی پڕبوو لە ڕق، چاوەکانی ببوون بە سندووقی سکاڵا، کە هەر لەگەڵ دیدەنی درکت دەکرد چی دەگوزەرێ لە ناخی ئەو کوڕەدا..

بە گۆچانەکەیەوە بەسەر قادرمەکاندا هاتە خوارەوە، کوڕەکانی و مینگیوو لە پشتەوەی بە هەمان جۆر..

لە بەرامبەر یەک وەستان..

دڵی هەریەکەیان جۆرێک بوو، بیرکردنەوەی هەریەکەو بە شێوەیەک بوو..هەرکەس و لە ناخیدا بەجۆرێ شتەکانی لێکەوەدابوو..

"باشبوو ڕێگەی ئێرەت دۆزیەوە"مامی ئێمیلین گووتی..
ئەویان لە جۆنگکووک توڕە نەبوو، وەلێ پێی لە سەر حەقیش بوو..

باوکی ئێمیلین بە نۆعێکی تر ئێستاکە دوای ئەوانەی کە ڕوویدا و باوکی گووتی..گومانێک لە دڵی پەیدا بوو..درکی کرد، ڕابردووی بیرهاتەوە
کە جۆنگکووک هەر لە زوەوە نەهاتبوو بۆ کاری خێر، هاتبوو بۆ شەڕ

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDove le storie prendono vita. Scoprilo ora