ئـــێــمــیــلــیــن^
ماڵی نوێ
کەلوپەلی نوێ
بۆنی نوێ
ژیانی نوێ
هەموو شتێک نوێیە لێرە..دوای ئەوەی لەگەڵ جۆنگکووک هەندێک وێنەمان گرت، چوین بۆ ماڵەکەمان..
دەمەو ئێوارە بوو کاتێک گەیشتین..بەتەمابووم دوای خۆگۆڕین خواردن ئامادەبکەم هەردوکمان برسین
دوای ئەوەی چومە ژورەکەمان هەوڵمدەدا ئەو جلانەی بەرم دابکەنم کەمێک سەخت بوو کاتێک لەبەردەم ئاوێنە درێژەکە وەستابووم و نەمدەتوانی زنجیرەکەم بکەمەوە..
بۆ ساتێک سەیری خۆمم کرد و وەستام..
لە خۆم ڕامابووم هەر بەڕاست ئەوە منم بەم جلانەوە، ئێستا من لە شارێکی ترم و دایکمی لێنیە..
ئەمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیریم بوو..ئایە ژیانە نوێکەم بەدڵی من دەبێت و ئەوە دەبێت کە خەونم پێوەی دەبینی؟ئایە لەگەڵ جۆنگکووک ژیانکردن شاهانەییە وەک و خۆی؟
لەم بیرکردنەوانە بووم کاتێک وێنەدانەوەی جۆنگکووکم بینی لە ئاوێنەکە کاتێک چەناگە ڕێکەکەی لەسەر شانم دانا..
بواری شۆکبونم نەبوو کاتێک دەستەکانیشی لە کەمەرم ئاڵاند، خەریکبوو بقیژێنم لەم هەستە لەناکاوانەی ڕووی تێکردم بەڵام بیرم کەوتەوە بەتەمای چی لەم شەوەدا ڕوبدا؟
بێگومان نزیکت دەبێتەوە و بۆشت نیە یەک قسە بکەیت
خودایە ئەوە زۆر شەرمە..!
نەفەسە گەرمەکانی بەر پێستی ملم دەکەوت لە چرکەیەکدا هەستم بە ماچە شێدارەکەی کرد لەسەر ملم..
"هم، تۆ نایابیت ئێمیلین"لەگەڵ وتنی ئەمە دەستی بردە سەرەوە بۆ کردنەوەی زنجیرەکەم..
لە ماوەیەکی کەمدا سوڕانمی بۆ بەردەم خۆی بەجۆرێک نزیک جەستەمان پەیوەندی بەست..دەستەکانم لەسەر سنگی جێگیرکرد بوێری سەیرکردنیم نەبوو..ناولەپی دەستم شێداربوو بەهۆی شەرمەوە
وە بۆ یەکەمجار هەستم بە لێوەکانی کرد لەسەر لێوم و جوڵە کارتێکەرەکانی کە ئەیکرد، لە ماوەیەکی کەمدا ماچەکەی توندکرد و وایکرد منیش بیگۆڕمەوە لەگەڵی..
هیچ شتێک شایەنی باسکردن نەبوو وەک ئەوەی بیری لێدەکرێتەوە هاوسەرگیری و بێگومان ڕوداوەکانی دواتریش..
کە جگە لە شەرمەزاری بۆم هیچیتر نەبوو بەڵام شتێک نیە خۆتی لێبدزیتەوە
..
کاتژمێر شەش هەڵسا دوای ئەوەی گەرماوێکی کرد سەر مێزەکەی پڕکرد لە خواردنی بەیانی
ESTÁS LEYENDO
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfic{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7