ئێمیلین^
هەستم دەکرد خەونێکی ناخۆش دەبینم، لەناکاو ڕاچڵەکیم..
دەستم بە سنگم کرد هێندە بەپەلە دڵم لێدەدات کەمی مابوو قەفەزەی سنگم بشکێت هەناسەکانم قورسن..
ئەوە چ خەونێک بوو خودایە..
بە یادی جاران ویستم هەڵسمەوە و ماڵ پاک کەمەوە و چێشت لێبنێم بۆ هاوسەرەکەم..
بەڵام هەر کە ویستم هەڵسم ناڵەیەکم کرد لەبەر ئازار..چاوەکانم فرمێسکی تیا قەتیز بوو کە سەیری دەوروبەرم کرد..
ئێرە چ شوێنێکە..
من لەکوێم بۆ خاتری خوا
هیچم بیرنایەت هیچ شتێک، کۆتا شت بیرم بێ ژێر بارانەکە بوو..
کاتێک ڕوداوەکان وەک دەنکی تەزبیح دانە بە دانە بەدوای یەکدا دەهاتنەوە خەیاڵم، خەریکبوو لە بێ نەفەسیا دەمردم، خەریکبوو گیانم دەربچێت
جۆنگکووک بۆ وات لێکردم هم..؟
تخوا بۆچی دەرت کردم..
خۆ تۆ منت خۆشدەویست..
دەبێ ئێستا ئارام نەبوبێتەوە؟دەبێ پەشیمان نەبووبێتەوە؟ئەوکات ئاگاداری خۆی نەبووە
نانا، حەتمەن ئاگادار نەبووە جۆنگکووک ئەوەم لەگەڵ ناکات..
سوێند دەخۆم یەکمان خۆشدەویست.
بە ئازارەوە ویستم هەڵسمەوە..ئەو ئاگردانەی بەردەم تاکە سەرچاوەی ڕوناکی ژورەکەیە، لە ماڵێکی کۆن دەچێت جێگایەکم بۆ داخرابوو لەسەر ئەرزەکە بە لێفەیەکی گەرم
بەدەم گریانەوە ویستم هەڵسمەوە و ڕاکەم بۆ لای جۆنگکووک و ئەمجارەش هەوڵبدەمەوە تا شتەکان نەگەنە حەدێکی خراپ و ماڵەوەمان ئاگاداربن
ڕاستە تەنیا دەمویست بڕۆم بۆ لای دایکم بەڵام ئێستا نامەوێت..چی ئەگەر باپیرە لێیدام و گوتی بۆ هاوسەرەکەت باشنەبوویت بۆیە دەری کردوویت..
ڕاستەوخۆ کەوتمە ئەرزەکە دەستم بە ئەژنۆکانم گرت بە سەختی دەگریام..
هەستم کرد یەکێک باوەشی لە شانەکانم دا
"کچەکەم کچەکەم هێمن بەرەوە تکایە"
دەنگی ئافرەتێک بوو..
هێندە بە قوڵی دەگریام و دەمویست ڕزگارم بێ لە دەستی خودایە مەگەر بەس ئەو بزانێت دڵم چەند تەنگە و پێویستم بە باوەشی ئەوە.
"وازم لێبێنە تکایە، من دەڕۆمەوە لای جـ.جۆنگکووک"
"ئارامبەوە کچەکەم لەم ناوە هیچ ماڵێکی تری لێنیە تۆ بە پێ زۆرت بڕیبوو نازانم جۆنگکووک کێیە.."
ESTÁS LEYENDO
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
