سەری لەسەر کۆشی دایکی دانابوو لە کاتێکدا پەنجەکانی دایکی بەناو قژیدا هاتووچۆی دەکرد، وەک ئەوەی دڵی کچی بچووکی بداتەوە..وەک ئەوەی بەڵێن'ـی پێبدات هەموو شتێک باشدەبێت.. بەڵێنێکی سارد و سڕ و بێ هەست کە کەس بڕوا'ـی پێناهێنێ.."دایە..."ئێمیلین چرپاندی..
"هم"
"چیم لێدەکەن"
هێندە بێئومێدی لە دەنگیڕا بەدی دەکرا، وەک ئەو بەندکراوەی ئیعدامی بەسەردا سەپێنراوە و لە دوا ساتەکانی تەمەنیدا شک نابا هیواییەک بۆ ژینکردنی..
بەم دڵە وردیلەیەی یەکدونیا بەستەزمانی لە دڵیدا هەڵگرتووە، یەکدونیا خەمی هەڵگرتووە..یەکدوونیا کارەسات کە داهاتووی فەوتان
بێچارەیە بێ ماڵ و حاڵ..کاتێک مرۆڤ لای ئەزیزترین کەسی دەردەکرێت خۆی بێ ماڵ دەزانێت، خۆی بێکەس دەزانێت..
ئاخر ئەو لە ماڵە باوانیشی نەفرینی بۆدێت..
بۆچی..تەنیا چونکە پاک و بێگەردە..توانایان هەیە بەسەریدا هەردەم چونکە لە ئاست هەق و مافی خۆیشی بێدەنگە..جا دایکی دڵی تەنگ بوو بۆ ڕۆڵەکەی و پێی گووت"کەس هیچت لێناکا شیرینم.."
"با بمکووژن بەس نەمدەن بە ئامۆزاکەم"بە دەنگێکی لەرزیوەوە..
"شش باسی کوشتن مەکە بەقوربانت بم"گوتی و وایکرد هەڵسێتەوە و بیخاتە ئامێزی و ماچی سەری بکات..
بە یەکەوە بە هەنسکەوە لێکیان دەڕوانی، ئەم بۆ بەدبەختی کچەکەی و بێچارەییەکەی لە ئاستی..دەستەوەستانیەکەی..
ئەوی تریش بۆ ئەوەی دەزانێ کەس فریای ناکەوێ..فرمێسکەکانی ئێمیلین دەستیان کرد بە کەوتن، قورسە هەڵگرتنی ئەم پەژارە گەورەیە..
قورسە و ڕێیەکیش نیە بۆ دەربازبوون لێی..
هەردەم فرمێسک وەراندن، خۆ گەر نەشگری و خۆی بگرێت لە گەروویدا ئاسنێکی دڕکاوی هەستپێدەکا..
پڕ پڕە لە قسەی نەوتراو..
پڕە لە گلەیی و گازندە..
پڕە لە گریان..
هێشتا گەلێ گەنج و بچووکە بۆ ئەمەی بەسەری هات..
هاوسەری شاربەدەری کرد،
باوکی لێیدا
باپیری حاشای لێکرد
مامی خێزانەکەی لە دژی ئەون..
جا بە ئەقڵ بوونی دایکی و مینگیوو بەم دڵە پڕ لە گازندەیەی ڕادەگەن؟پێڕا دەگا.؟
خاڵیە خاڵی!
وەلێ هێشتا نەمامەکانی دڵی وشک نەبوون بەرامبەر بەو کەسەی خۆشی ویست..
بەڵام ئێستا هێندە خاڵیە لە ڕاستی، کەی ڕەوایە بڵێ هێشتان خۆشمدەوێ..
کاتێک دڵ لە شتێک ساردبۆوە مانای ئەوەنیە چیتر نەتەوێت..
نا
نەبوونی ئەو شتە هێند ئازاری داوی هەستدەکەی چیتر خۆشیەک نابینی لە هەبوونی..
جا گەر ئەمە شەخسێک بێت..وجودێک بێت،
جا گەر ئەم شتە عیشقێک بێ کە بناغەکەی لە نەفرینەوە هاتبێ..چیرۆکی خۆشەویستی ئەوان چیرۆکێکی مەحاڵ بوو..
کە لە تۆڵەسەندنەوەوە سەرچاوەی گرتبوو!
![](https://img.wattpad.com/cover/346153117-288-k71733.jpg)
YOU ARE READING
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7