•ئــەشـــکــەنـــجــە•

1.2K 189 130
                                    

ئێمیلین چاوەکانی لە شۆکدا کرابۆوە کاتێک گوێی لە قسەی دایکی بوو..

"هیچ پارێزەریت بەکارهێنابوو؟"

سەری بەملا و لادا برد..

دایکی کەمێک بێدەنگبوو..

"دایە تخوا.."چاوەکانی پڕبوون

دایکی ماچێکی سەری کرد تاوەکوو کچەکەی هێندە نەترسێت..و یەکسەر چووە دەرەوە بەپەلە..
-
هات بۆ چێشتخانەکە، هەر یەکە و خەریکی کارێک بوو..

قۆڵی یەکێک لە کارەکەرە گەنجەکانی گرت..بەدزیەوە هەندێ پارەی خستە دەست

"یار، کچەکەم..بڕۆ و فەحسی دووگیانی بکڕە باشە بەقوربان؟"بە خێرایی و هێواشی گووتی

یار چاوەکانی فراوانبوو..
"دادە، نەکا ئێمیلین.."

"شش نازانم دەی بڕۆ"بە شڵەژاوی..
سەری بە باشە جوڵاند و یەکسەر ڕایکرد..

دەستەکانی دەلەرزین، ئاخر دەزانێت ئەگەر ڕاستبێت دوو ئەوەندەی تر بابەتەکە ئاڵۆز دەبێت، دڵنیاییە گومانی پیس لە کچەکەی دەکەن..
ئاخر چەندان ساڵە لەم ماڵە دەژی..
مەگەر بەڕێز کیم'ـی گەورە نەناسێت..؟

بێگائا بوو لەوەی یەکێک لە کارەکەرەکان بەدزیەوە گوێکانی هەڵخستبوو لەگەڵ تێکوەردانی خواردنەکەی سەر تەباخەکە..

لێوەکانی گەست و بە خێرایی بەروانکەکەی داکەند تا ئەم بۆمبە بگەیەنێت..

-

بێلا هەڵسا سەرپێ چاوەکانی فراوانبوو..

ئامۆژنی ئێمیلین برۆیەکی بەرز کرد..

"دڵنیای لەو شتەی گوێت لێبوو؟"

"بەخودا خانم ڕاست گوێم لێبوو، یەکێکی نارد تا فەحسی دووگیانی بکڕێت بۆ ئێمیلین"

ئامۆژنی ئێمیلین بیری دەکردەوە لە کاتێکدا بێلا بە ڕقەوە وەستابوو..

"هێمنبە کچم..ناتەوێ ئەو ئامۆزا مارەت زیاتری لێدرێ بەدەستی باپیرەت؟"بە بزەوە گووتی..

بێلا برۆکانی گرژ کرد، دایکی چی پلانێکی هەیە؟

"ئافەرم بۆتۆ، ئەم مانگە هەقی زیاتر وەردەگریت"

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora