•دڵـــــــــــدار•

805 152 93
                                        

«مــــانــــگــــێــــک تـــێــــدەپـــەڕێــــت»

یەک لە خۆر دەڕوانێ، ئەوەی تەنیشتی لەو یەکە دەڕوانێ کە سەرنجی بە قوڵی خستۆتە سەر خـــۆر'ـی دڵخوازی کە هێشتان بەتەواوی جێگە و مەکانی شەوانەی خۆی جێنەهێشتووە، کەم کەمە تروسکای دەداتە ئاسمانەکەی کە ماڵیەتی..
جا بۆن و سەدای ئەم بەیانیە سەرەداوەکانی لە بەهار دەچوو، گەڵا و وەرەقی درەختەکان کە هێشتا بۆن خاوی و تەڕی بارانی شەوی پێشووتری لێ نیشتووە، وەلی کەشێکی هێندە ساف و ڕوونە شەیدای دیمەنی بەرچاوت دەبی
ئێرە بەرزاییەکی نێو سرووشتی دڵڕفێنە، کەمێ دوورە لەنێو شار، وەک ئەوەی جۆنگکووکی شەیدا بزانێ هاوڕۆحەکەی شەیدایی لە چی دێ، ڕێک هێناویەتیە جێیەک دڵ و دەروونی ئارامی پێبدا
دانیشتبوون لەسەر دار بەڕووێکی بەتەمەن کە ڕەگی هەڵقەنرابوو لە خاک، وە تەمەنی ژینی کۆتایی هاتبوو
نێو سرووشت و جوانی، بەرامبەر بەو شاخ و داخەی کە ڕۆژ خۆی لەبن شاردۆتەوە

کراسێکی درێژی سپی سادە، کە لەگەڵ قژە ڕەنگ دڵبەر و شەپۆلدارەکەی نەخشابوو، سادەییەکەی هێندە ناوازە و دڵڕفێن بوو ڕۆحی دەبردی دڵی دەبردی!
هەربۆیە جۆن نەیدەتوانی چاوەکانی هەڵگرێ لەسەری
ئاخر دیمەنی دڵخوازی ئەو لە خۆر جوانترە گەلێ جوانتر!

ئێمیلین بە پەرۆشییەکی زۆرەوە لەنێو دڵیدا چاوەچڕکەی ئەم تیشکە پڕ تینە بوو کە لە ڕوخساری بدات، دەمێکە لە ئارەزووی بینینی ئەم دیمەنەدایە، باشتر بڵێین ئەو هەر لێی بێزارنابێ، وەک هەمیشە وتراوە
'عاشقە بە ئاسمان و موڵکەکانی ئاسمان'

جۆنگکووک بزەیەکی گەرمی کرد کە ڕوخسارە لە فریشتەچوەکەی ئێمیلینی بینی کە شاهیدی دڵخۆشیەکەی دەدات، دڵخۆشە بەم دیمەنە و تەمەنی زیادەکات
هەلی بێئاگاییەکەی قۆزتەوە و دەستە نەرمەکانی ڕاکێشا بۆنێو دەستی خۆی و خستیە سەر ڕانی خۆی، نەرم نەرم پەنجەی پێدا دەهێنا

"دیقەتی چی دەدەیت ئێمیلینی من، خۆ بەخوا ناگا بە چارەکێک لە جوانی و دڵڕفێنی تۆ"

"تۆ تێناگەیت، ئەم دیمەنە ژیانە بۆمن"

"شەیدایت بۆ جوانیە سرووشتیەکانی دەستکردی خودا هێندە زۆرە ماڵ و موڵکەکەم؟"
"دەی باوەڕت بێ سەدهێندە شەیدام بە جوانیت ئەی دروستکراوە تایبەتەکەی خوداگیانم!"

ئێمیلین گوێی هەڵخستبوو بەڵام چاوەکانی بەهەدەر نەدەدا، خۆر هەڵاتن چەشنی خۆرئاوا بوونە، زۆر چاوەڕێ دەکەیت، لەناکاو لە چرکەیەکدا ڕودەدەن
بەخێرایی خۆیان دەشارنەوە و بە خێرایی دەردەکەون

دیسانەوە پاش ماوەیەک لە بێدەنگی جۆنگکووک کەوتەوە قسە

"دەردی خۆر و مانگ، ڕادەکەن بە دوای یەکدا و پێک ناگەن"
بە نزمی وتی، خۆیانی چواند بە حاڵی خۆر و مانگ،
دەی هەر بەدوایدا دەڕوا، لێشی نزیکە، کەچی پێی ناگات
ئاخر ئەو گەیشتنەی جۆنگکووک مەبەستێتی گەلێ جیاوازە، تەنها لەلابوونی جەستە نیە،
دەیەوێ ڕووحیان ئاوێزانی یەکتری بێ!

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang