•یـــەکــبــیــنــیــنــەوە•

1.1K 154 53
                                    

دوو شەوی تر تێپەڕی..

مینگیوو هاتە دەرەوەی ژوورەکەی دوای ئەوەی هەمووان خەوتن..لای باشبوو قسە لەگەڵ ئێمیلین بکات..

ئەمڕۆ لەگەڵ پیاوەکان دانیشتبوون، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی ئێمیلین تەڵاق وەرگرێ لە جۆنگکووک و یەکسەر بشیدەن بە ئەو..

بێگوومان دایک و باوک و خوشکەکەی دژی ئەوە بوون.
تەنانەت دایک و خوشکەکەی چوون بۆ لێدانی ئێمیلین بەڵام ڕێی نەدا..ئەوان دژی ئەوەن
بەڵام خۆی نا!هەرگیز خۆی دژی ئەوە نابێت، بگرە..
ئەوەیە کە دڵی دەیەویست..جا با بێوەژنیش بێت..
با تەڵاقدراویش بێت..با منداڵی لەبارچوبێت..
هەرچۆنێک بێت هەمان ئەو کچەیە کە لە منداڵیەوە چاوی لەسەریەتی بەڵام ئەوەی کە ئامۆزای یەک بوون بەربەست بوو لەوەی درک بکا بەدڵیەتی..

لە دەرگای ژورەکەیدا و هێندێکی پێچوو کرایەوە..

"ئێمیلین، دەکرێ قسەبکەین؟"مینگیوو گووتی

ئێمیلین کەمێک وەستا و سەری نزم کرد، دواتر سەیری کرد و سەری لەقاند و دەرگاکەی کردەوە

لەسەر جێگەکە دانیشت و ئێمیلین بە هێواشی هەمان شتی کرد کەمێک لە دووری ئەو دانیشت..

ژورەکە تاریک بوو تەنیا لامپە زەردەکە نەبێت کە ڕوناکی کردبۆوە..

مینگیوو سەیری ئێمیلین'ـی کرد..
سەیری لێدێ چۆن دەکرێ کچێکی هێند خۆڕاگر بێ سەرەڕای ئەمانەی بەسەریشی هات هێشتا هەوڵدەدا خۆی باش دەرخات..
دڵنیایە ئێستا قوڵپی گریان لە گەروویەتی، دەی خۆ چاوەکانی شاهیدن کە شەوان ناخەوێت بەڵکوو خەمەکانی دڵی هێند کەڵەکە دەبن لە چاوەکانی دەڕژێنەوە..

"شتەکان ئیدی باشدەبن هێندە خەم مەخۆ"

ئێمیلین پەنجەکانی هەردوو دەستی لەیەکدەدا و سەیری دەکردن..

"من..ئێمیلین باپیرم قەراری داوە لەسەر ئەوەی تۆ بۆ من بیت"

ئێمیلین سەیری کرد..بە چاوە بریسکاویەکانیەوە دەپاڕایەوە..

مینگیوو کەمێک هاتە پێشەوە لێی و دەستی کرد بە قسەکردن..

"سەیرکە ئەوە باشترین شت دەبێت بۆتۆ، لەدوای ئەوەی کە لەو جیابوویتەوە کەس ناتوانێت سوکایەتیت پێبکات گەر بێت و هاوسەری من بیت..کەس ناتوانێ ئەوە بکات"

"بەڵام مـ.من نامەوێ کاکە.."بە دڵی پڕەوە گووتی

بۆ ساتێ مینگیوو دوبارە هەستی بە کەمی کرد..ئاخر بۆچی نایەوێت..چ کێشەیەکی هەیە ئایا بەدڵی نیە یان چی..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKWhere stories live. Discover now