•هـــەڵـــاتــــن•

1.2K 181 73
                                    


زلەیەکی بەهێزی بەرکەوت لەلایەن باپیرەی..

"ئەوەی کردت مانایەکی هەبوو؟؟هیچت بەدەستهێناا؟"بە هاوارەوە گووتی

مینگیوو تەنیا سەری داخستبوو..

"گوللەت لە باوکی خۆت دا بۆ خاتری سۆزانیەک ئەو ڕسوایە دەبووا ئێستا مردباا!!"

بە توڕەیی سەیری کرد

"بوەستە لەوەی باس لە کوشتنی ئەو کچە داماوە بکەیتەوە باپیرە بوەستە!!من لە پشتی باوکی خۆمم دا تاوەکوو ئەو لە مردن ڕزگارکەم هێشتاش باسی.."

دوبارە زلەیەکی لێدا

ددانەکانی لەسەریەک دانا..
دایکی دەگریەت..
خوشکەکەی بە توڕەییەوە سەیری دەکات..

مامی کە ناتوانی بیخوێنیتەوە سارد سارد!

"ئاهـ کوڕەکەم ئاهـ، ئەم نوشتەکەرە چی پێت بەخشیبوو ئاوات کرد بۆی!خۆزگە لێدەگەڕای بمرێت نەوەک ئەو تاوانە بکەیت باوکت لە مردن گەڕایەوە!"بە گریانەوە گووتی کاتێک بێلا هەوڵیدەدا هێمنی بکاتەوە

"من دەزانم دایکە!من دان بە هەڵەی خۆم دەنێم بەڵام چیم بکردایە ئێوە بۆ تێناگەنن؟؟من لە منداڵیەوە عاشقی کچەکەت بووم مامە هەمووشتان ئەوەتان دەزانی بەڵام بوێری داواکردنیم نەبوو!چۆن ئاوا لێیگەڕێم بۆ مردن !من وەک ئێوە بێ دڵ نیم ببوورن!!"

"بەڵام تۆ خستەوە دەستی مێردەکەی!"

"چیم بکردایە!!دەمزانی تاکە شوێنی سەلامەت لای ئەوە!هەردووکیان ئاشقی یەکن و لای یەکیان دەوێت جۆنگکووک تاکە کەسە کە بیپارێزێ سەرەڕای ئەو هەموو شتەی کە دروستی کرد!"
بە هاوارەوە قسەی دەکرد
چاوەکانی پڕبوون..

باپیری بە توڕەیی سەیری دەکرد..

"ئەوە بزانە هێشتا لەسەر هەمان ڕای خۆمم مناڵی وەک ئێوە ناتوانن ڕێ بگرن لە بڕیاری گەورەکان، ئەو کچە دەبێ بمرێ گەر لەناو ناخی زەویش بیشارنەوەە!!"

مینگیوو چاوەکانی فراوانبوو لە توڕەییدا..هێشتا هێشتا چیتر!

هەنگاوی نا بەرەو دەرەوە لەژێر هاوار و گریان و پاڕانەوەکانی دایکی..

-
لە دەرەوە دانیشتبوو سەیری ئەستێرەکانی دەکرد..

شەو فێنک و سارد بوو بەڵام تەنیا تی شێرتە قۆڵ کورتەکەی لەبەر بوو..
بەر لەوەی بێتە دەرەوە چاکەتەکەی بە هاوسەرەکەیدا تاوەکوو گەرمتر بێتەوە..لای ئەو چیتر ئازاری نەبێت..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKWhere stories live. Discover now