•یـــەکــەم دیـــدار•

1.9K 213 38
                                        


لەگەڵ یەکەم تیشکی کە لە چاوەکانیدا ئێمیلین دەستی بەرزکردەوە تاوەکوو زیان بە چاوەکانی نەگا، عەجەب ئەمڕۆ خۆر زۆر بەتینترە..

زەردەخەنەیەکی جوان لێوە مەیلەو پڕەکانی گرتەوە لەگەڵ بینینی دیمەنە دڵخوازەکەی

ئێمیلین خاوەن دەموچاو و شێوە و شاکارێکی زۆر ڕێک و جوانە وەلەو تەمەنی هێشتا هەرزەکارە، بەڵام زۆر جوانی و دڵڕفێنیەکەی سروشتیە

ڕاستە جوانتر هەن لەو، کە گرنگی بە خۆیان دەدەن و خۆیان دەڕازێننەوە و بۆنی خۆشیان لێدێ

نەک ئەم کە زۆرینەی کاتەکان بۆنی پیاز و دوکەڵی چێشتخانەی لێدێت..

بەڵام ئەمانە جوانی و ناسکیەکەی نەشاردۆتەوە، هەمووکاتێک خزمەتکارەکانی کۆشکەکەیان بەسەریدا هەڵدەڵێن گوایە یەکتۆز گەورەتر بێ لە شارەوە کوڕەکان دێن بۆ بینینی~

چەند خولەکێکی تر چێژی لەم دیمەنە جوانە وەرگرت لە بەرزترین شوێنی ناوچەکەی، هیۆنسان هێشتا هەندێک شوێنی وای هەیە سروشتە جوانەکەی سەرسامت ئەکات

بەڵام هەرزوو هەستی بە ترسێک کرد لەناو گەدەی، خۆ چارەگێکی تر ناو کۆشک دانە بە دانەیان بەخەبەرن، بزانن لە دەرەوە بووە هەڵبەتە باپیرە بە گۆچانەکەی هەندێک دەکێشێ بە پشتی

خەریکە لە تەمەنی شانزە و حەڤدە ساڵی وەک پیرەژنێک ڕەفتار دەکات بە دەست ئازاری پشت و ئێسقانەوە~

دەستی بە ئەسپەکەیدا دەهێنا و چەند ماچێکی لێکرد و سەرکەوتە سەری تا بگەڕێتەوە ماڵەوە و نانی بەیانی ئامادەبکەن..

-

بەناو گەڕەکە تەسکەکاندا ڕێی دەکرد بە پێ لە کاتێکدا ئەسپەکەی بەدوایخۆیدا ڕادەکێشا کە لەم ناوچەیەی ئەوان هێشتا هەندێک لەسەر ڕیتمی کۆن ئەڕۆن، پیاوسالاری و بە هیچ دانانی ژن، حوکم کردنی ئاغا و کوێخاکان..

لەناکاوێک هەستی بە دەنگی ئۆتۆمبێل کرد لە پشتەوەی

تەشتێ قوڕ بۆ سەرت خاتوو ئێمیلین~

ئیلا یەکێکی کۆشکە، ئەگینا کێ بەم بەیانیە بەخەبەرە

ترسێکی زۆر زۆر لەناخی نیشت..چیدەبوو ئەمڕۆ زنجیرە جنێوەکانی باپیرەی بەرنەکەوتبا خۆ سەرەتای ڕۆژەکەی بەخۆشی دەستپێکرد..

ئاوڕی نەدایەوە و بەردەوامبوو لە ڕۆیشتن تا هەستی کرد ئۆتۆمبێلەکە لە تەنیشتیەوە ڕای گرت..

هەستی ئەکرد هەموو جەستەی ئارەقەیە، ئاخ چیت بەخۆت کرد..

ناچاربوو بوەستێ چونکە ئاشکرایە ئەم سەیارەیە بۆ ئەو وەستا..بەهۆی قژیەوە ڕوخساری دیارنەبوو سەیری ئەو کەسەشی نەکرد..ئەسڵەن سەیری ئەرزەکەی دەکرد

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora