-
سەختترین شت کە لە ژیاندا ڕووبەڕووی بیتـەوە کێشەی خێزانیە..
بگرە بۆ مشەخۆر و پیاوسالار و دڕندەکانیش بوونی ناڕێکی لەنێویان نائاسوودە و سەرگەردانیان دەکات..
جا ئەوان کە خوێن ڕشتنیان لەلا ئاساییترە وەک لە نامووس ڕژان،
ئەوان کە ئامادەن ئازادی لە ژینی ژن بسێنن بۆ خاتری شەڕەفیان،
ئەوانەی کە هێز و پیاوەتیان دەسەپێنن بەسەر لاوازەکانیان،
ئەوان کە بێ دڵن،
ئەوانە هەستییان نیە..
ئەوانە خەم ناخۆن بۆ حاڵـی جەرگەکەیان کە لەنێو جەنگەڵی ئەواندا دەژیئەوان خەمدارن چونکـە ناوی تەمیزیان شوختی پێگێشتووە..
ئەوەتا هەر یەک و لە سوچێکی ئەم کۆشکـە گەورەیە نەفەسی قوڵ بەبا دەکات..
هەر یەکـ و لە کونج و ژور و سەر دیوار و بن دیوارێک فکر لەم تێکچوونەی ژیانیان دەکەنەوە
تەنیا بەهۆی بە شوودانی کچێکــجا زۆرینەیان ئەم کچـە بێئاگایەیان پێ خەتابارە،
خۆ دەشزانن هیچ لە ئەستۆی ئەو نیە..
بەڵام ئەوان دەڵێن خەتابارە چونکـە ئەو غەدری لێکراوە و نامووسی ئەوانیشی لەگەڵیدا بردوە..
چونکە
کچـــەهـ'کچێکی بچووک و وردیلەی بێ زەڕ
کافرانە کردیان بە قەرەجێکی خەمهەڵگری لاواز
کە سەرەڕای بێ گوناهی،
ڕووی سەیرکردنی کەسوکاری نەبێت..ئەم باپیرە گەورەیەی شتـ بەدەستە لە شەوی درەنگدا بەتەنیا دانیشتووە و برۆکانی لەیەکناوە بەبێهەستی لەم چرایەی بەردەمی دەڕوانێ..
ئاخۆ فکر لەچی کاتەوە..
پەشیمانە..؟
نانا،
لەو نایێت.
ئەی چـییە..لەکەیەوە زاڵمەکان زگیان بۆ حاڵی زوڵملێکراوەکانیان سوتاوە..
ئاخۆ یان بیردەکاتەوە لەوەی خۆ ئەمە لە خوێنی ئەوان نەبوو، بۆ سەری خۆی پێوە هێشاند و مردنی لە ئەستۆ گرت،
مەگەر تەنیا خودی ئەم پیرە پیاوە لەخۆی بگات..وەلێ وجودی پاکی ئێمیلین لە زوەوە هێندە گرنگی پێنەدراوە.
ئەسڵـەن لەبیران نەبووە..
بەڵام وا هەواڵی مەرگی ئەو،
ئەم کۆشکـە گەورەیەی خامۆشکردووە..بێلا'ـیەک کە دوژمنی تەپڵی سەری ئامۆزاکەی بوو،
ئێستاکە دڵی دەکزێتەوە
بە مردنی ئەو و جۆنگکووک..
ئەو شۆکبووە..مامۆژنی بێلا هەرچەن بەسەر خۆی نایەنێت بەڵام زۆر شت دێنەوە مێشکی کە کردوویەتی بەرامبەر بەم کچـە..
جا سەرەنجام و لەکۆتاییدا ئەم خائینانە دڵیان سووتا بۆ چۆلەکە بچکۆلە بێتاوانەکە...
دایکە بەدیهێنەرە داڕماوەکەشی لەتاوی ژانەسەر و خەمی قڵیشان و درزی دڵی و دووری و هەواڵی مەرگی ڕۆڵـەکەی سەری ناوەتەوە جا ئاخۆ ئەمە خەوە یان بورانەوە یان چی..

BẠN ĐANG ĐỌC
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7