•قــــوربـــانــی•

1.5K 209 55
                                        


چاوەکانی بە هێواشی کردەوە، وەک ئەوەی سەدەیەک بێت خەوتبێت، ڕۆشنایی گەیشتەوە بە چاوەکانی و دەیتروکاندن تا بیر خۆی بێنێتەوە ئەمە چ جێیەکە، کە قەت پێی ئاشنا نەبووە..تەنیا ژوورێکی بچووک و تاریک بوو

هەستی دەکرد هەموو جەستەی شکاوە ئازاری هەبوو..
وایدەزانی مردووە و ئێستا زیندووبۆتەوە.

تەنیا شتێک بیری بێت دەنگی گوللە بوو..

ئەویان دەکوشت..ئەویان لەناو دەبرد..
ئێستاکە بۆ لە ژیانە؟یانیش ئەمە خەیاڵە..

بێ ئەوەی هەڵبسووڕێ لە جێگەی خۆی کە لەسەر لای ڕاست پاڵکەوتبوو، دەیویست بزانێ لەکوێیە و چی دەگوزەرێ..دڵنیابێتەوە لەوەی کە دەژیت
لە پەنجەرەکەی بەرامبەری ڕوانی کە دوونیا ڕەنگی نیلیە وەک ئێوارەیەکی درەنگ..
چرقە چرقێک دێت وەک دەنگی سووتانی دار..
هەستی بە گەرمی دەکرد لەو جێگەیەی کە تێیدایە و بەو لێفەیەی کە داپۆشراوە

-
جۆنگکووک^

لە بەرامبەر ئەو سۆپا دارینەیە دانیشتبووم و ئەژنۆکانم بە سێگۆشەیی دانابوو، سەیری سووتانی پارچە دارەکانم دەکرد..
دڵی منیش ئاوا دەسووتێت بگرە خراپتر.

ئەوەتا ئێستا هۆکاری هەناسەکانم لە تەنیشتمەوەیە بە بێئاگای.

ئەوم هێنایەوە لای خۆم و ئەو شوێنەی کە نەدەبوو لێی بتۆرێنم.

ئەمڕۆی چۆن بۆ ڕوونکەمەوە.

بە هێواشی ڕووم لەوکرد و سەرم خستە سەر قۆڵم کە لەسەر ئەژنۆکانم دامنابوو دەمویست لێی تێربم چەنێکە لێم دوورە و تامم لە ژیان نەکردووە بە بێ ئەو.

من چیم کە هێندە نەفامم ئاوام لێکرد.

من چ قێزەون و چەپەڵێکم گەیاندم بەو ڕۆژەی کە لە ترسی مردن لەهۆشخۆی بچێت

من نموونەی چ هاوسەرێکی خراپم ئیتر..
کە بوومە هۆی ئەوەی دەمانچە ڕاگرن لەسەر سەری و خەریکبێ بیکووژن!

هەستم کرد چاوەکانی دەتروکێنێت..خێرا لێی نزیکبوومەوە

"تۆ هەڵسایتەوە..."

کە چاوەکانی خستە سەر من من هێواشی..من ببمە فیدای چاوە تۆراوەکانی..

هەستم دەکرد هەناسەکانی تەنگترن،
-
"تۆ باشیت ئەزیزی دڵم.؟"

چاوەکانی ئێمیلین دەبریسکانەوە لە قورسێتی و سەختێتی ئەو شتانەی بەسەری دێن، ئەو دەستی لە ژیان شۆرد
ئەو ئامادەبوو بۆ لێکنانی هەتایی چاوەکانی
ئێستا ئەو شوومە بۆچی بە ئەزیزی دڵی ناوی دەبات مەگەر ئەو نەبوو گەیاندی بەم حاڵە
ئەو نەبوو تەمێکی ڕەشی، لە چەشنی چەتر بەسەریدا هەڵدا و بارانی خۆشەویستی لاکرد بە فرمێسکی خوێناوی

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora