•بــــەیـــەکـــەوە•

1.4K 212 38
                                        

شتەکان خێراتر و خێراتر تێدەپەڕین..

هەردوو خانەوادە ڕێککەوتن لەسەر ئەم هاوسەرگیریە بە مەبەستی نوێکردنەوەی پەیوەندی نێوان خانەوادەی کیم و جۆن..

وە پێداگریەکەی جۆنگکووک هۆکارێکی سەرەکی بوو ئەگینا ئێمیلین تاکە کچ نەبوو لەم عائیلەیە..

بەپێی ڕەزامەندی هەردولا ڕێککەوتن کە ئەمڕۆ بە مەبەستی کڕینی هەندێک پێداویستی هەردووکیان بڕۆنە ناو شار..

بە دەم ڕێگاوە بوون..

هەستێکی سەیری هەبوو ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئەو لەناو سەیارەیەکدان..

ئێمیلین لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد دڵخۆشبوو..

خەندەیەکی کەم لەسەر لێوی بوو ڕومەتە پڕەکانی زیاتر دەرخستبوو..

تەنیا شتێک لێوەی دیاربێ لەماعەکەی لێویەتی..

کە ئەمەش هەر ڕوونە تەنیا شتێکە شکی بردووە بیکات..

ڕوون و ڕەوان جۆنگکووک ئەم سادەییەی بەدڵ بوو..

"ئەمڕۆ زۆر جوانیت.."

دڵی خێرا لێیدا، پەپولەکانی سکی دەستیان کرد بە جوڵە لەگەڵ پیاهەڵدانەکەی جۆن..

ئێمیلین لەگەڵ قسە لەناکاوەکەی جۆنگکووک سەیری ئەوی کرد..

کە عەینەکە ڕەشەکەی و جلە ڕسمیەکانی زیاتر لێدانەکانی دڵی ناڕێککرد..

"سوپاس.."بە بزەیەکی شەرمنەوە وتی و قژی خستە پشت گوێی و دواتر هەردوو دەستی خستە سەر چۆکی..

کراسێکی لە خوار چۆکیەوە کە ڕەنگێکی سەوزی فستقی هەیە، پشتێنێکیشی لە کەمەری بەستووە..

جەستەیەکی نایابی هەیە..لە ڕووی تەمەنەوە هێندە پێگەیشتوو نیە..

جەستەشی زیادەڕەوی تێدا نیە لە گەورەی..بەڵام سەرنجڕاکێش و مامناوەندە

بەڵام ڕەنگی قژەکانی هەمووکات جێگای سەرنجی جۆنگکووک بووە، کە مەیلەو کاڵە، هێندە نەرم و شەپۆلاویە بە بینینی ئارەزووی دەست لێدانی دەکەیت

بەردەوام زۆر بە ناسکیش لە دواوە بە تەوقەیەکی بچووک دوو تاڵی بردۆتە دواوە و بەیەکی گەیاندوون..

"ئم، ئەڕۆین بۆکوێ سەرەتا؟"ئەمەی پرسی بەزۆر وشەکانی لەیەک گرێدا

جۆنگکووک وەک هەموو سات و وەختێ پێکەنی..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora