•خـــەنــەبــەنـــدان•

1.1K 175 28
                                    

ئێمیلین^

ئەمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیانە..

گەورە تا بچووک لەناو کۆشک شڵەژاون، خەریکی ئامادەکارین...

لەسەر داوای باپیرە کۆتا ڕۆژی من لێرە دەبێت و دەبێت ئاهەنگەکەش لێرە بکرێت..

وەی بابە ئەمە لەکەیەوە هێندە موهیم بوین بۆی..

بەڵام ڕووە گرژ و ترسناکەکەی هێشتا ماوە، جار بە جار بێلا لە بن گوێیەوە شتێک ئەڵێت..

باشە من چ زیانێکم هەیە بۆیان؟بۆ هێندە ڕقدارن لە بەرامبەرم..

بەهەرحاڵ، یەکەم شت ئەو جلە سورانەم لەبەرکرد..

شتێک ئەکەن بەناوی خەنەبەندان..لای ئێمە ئەوە باوە کە سەرەتا خەنەبەندان بکرێت..

بەگوێرەی بارودۆخەکە بێ بەیانی ڕۆژی پۆشینی جلە سپیەکانیەتی..بەپەرۆشە ئەمانە ببینێ لەبەر خۆیدا

هەرچەندە لایەنێکی ئەو زۆر نائاسوودەیە وەک ئەوەی لەناکاو پەشیمان بوبێتەوە..لەخۆی دەپرسێ ئاخر چیتداوە لە هاوسەرگیری بەم تەمەنە..دەبێت دایکت جێبێڵی خێزانەکەت نابینیەوە لەمەودوا..

هەندێک فرمێسکی وەراند..ئەمشەو کۆتا شەویەتی لەم ماڵەی کە لە منداڵیەوە جگە لە دەردەسەری بۆی هیچی تر نەبووە بەڵام جێهێشتنی ئەو خاکەی لەسەری گەورەبووی ئازارێکی گەورەیە..

لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو کاتێک بەتەواوی ئامادە بوو..جلەکان لەبەری گونجاو بوون زۆر خنجیلە و ناسک دەردەکەوت بەو مکیاژە کەمەی بۆی کرابوو..لێوەکانی دیارترین بەشی بوو کە زۆر ئاڵ بوون..

بیری دەکردەوە دەبێت کەی جۆنگکووک یەکەم ماچی ئەو بدزێت!؟ئەمە وایدەکرد خوێنی هەموو لەشی لە ڕومەتەکانی کۆ ببێتەوە

هەستی کرد کەسێک لە دەرگای ژورەکەی دەدات..

ڕێگەی پێدا بێتە ژورەوە..

"دادە سێڤدا، ئەوە تۆیت..فەرموو"بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک یەکێک لە خزمە مۆدێرنەکانی جۆنگکووکی بینی..

هەڵە نەبێت ئەمە کچی پوریەتی..زۆر نازدارە پێدەچێت هەژدە ساڵ یان نۆزدە بێت..بەهەرحاڵ گەورەترە لەخۆی

کاتێک سەیری ئەوی دەکرد تەنیا دەشکایەوە، کە هێندە کچێکی جوانە هەر پێدەچێ چەندە گرنگی بەخۆی بدات لە ڕووی جلوبەرگو جوانیەکەیەوە..

ئەمیش کچی شار.

بە زەردەخەنەوە لەلای ئێمیلین دانیشت

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKWo Geschichten leben. Entdecke jetzt