•دەســـتــم بـــگــرە•

1.7K 224 126
                                        


.
باپیرەی گەورەی خێزانی کیم بە تووڕەییەوە لە کووڕەکەی دەڕوانی..
لەناکاوێک هەڵسا سەرپێ و لەگەڵیدا چەنجارێک گۆچانەکەی کێشا بە زەویدا وایکرد هەردوو کوڕەکەی چاویان بگووشن..

چوو بەرامبەر کووڕی بچووکی..باوکی زڕی ئێمیلین..

دەنگی شلاقەی زلەکەی ڕۆژە ڕێیەک ڕۆی..

"نەفام! "

"بمبەخشە باوکە.."

"گەر ئەو کچە نامووسی ئێمە نەبوو بۆ لە سەرەتاوە نەتدەوت! گەر ئەو کچە خوێنی ئێمە لە لەشیدا هاتووچۆ ناکات بۆ لە سەرەتاوە نەتدەوت! "بە تووڕەی و دەنگە گڕەکەی گووتی..

"باوکە هێمنبەرەوە تۆ خۆت دڵت باشنیە.."کوڕە گەورەکەی گووتی و چوو بەرەو لای هەر زوو پاڵێکی بەونا

باوکی ئێمیلین سەری شۆڕ کردبوو..

"بە گیانی تۆ نەمدەزانی کەی و چۆن ئەوەت پێ بڵێم بە نهێنی هێشتمەوە! ئاخر-"

"بۆ مەگەر پیاو نەبووی! هەر کە ئەم ژنەت هێنا دەبوو بەمنت گووتبا دووگیانە لە کەسێکی تر بۆ دەڵەسەگێکت بە کچی ئێمە ناساند نێرەکەر!!"

باوکی ئێمیلین هەزار کاردانەوە لەسەر ڕووخساری بوو، دودڵ بوو ئایا ئەو کچە کوژراوە یانیش نا..پێڕا گەیشت یانیش نا..
تازە بە تازە..

"هەر باشبوو طۆپی! "گووتی و ڕووی سووڕاند بە تووڕەی

ڕووخساری شۆکبووی باوک و مامی دەرکەوت..هەرچەندە چاوەڕێکراو بوو و جێگای شۆکبوون نەبوو..

"ئەی خاکبەسەرت چیت کرد باپیرە!!"

لەگەڵ هاوارە بەرزەکەی مینگیوو لەلای دەرگاکەوە کە دوو پیاو هێنابوویانەوە بۆ کۆشک ملیان سوڕاند..

مینگیوو بە تووندی کێشای بە سەری خۆی

"هاوار بە ماڵت چیتکرد باپیرەە!!"

بە چاوە پڕەکانیەوە کە ئامادەبوون بۆ فرمێسک وەراندن دەنگە نووساوەکەی دەردەکرد..

باوکی چوو بۆلای..
بەڵام ئەو زووتر گەیشتە باپیرەی و،
یەخەی گرت

تەنانەت ئەویش شۆک بوبو لەم کاردانەوەیەی ئەم کووڕە..

نەوەکەی
یەخەی
دەگرێت

"کووشتتت؟؟هەردووکیانت بە کوشتن دااا؟؟؟قوڕت بەسەر چۆن وا ئاسوودەی بۆ خاتری خواا تۆ چ پیرەمێردێکی بێ ڕەحمیتتت ئەوان بێ گوناح بوونن!!!!"
خەریکبوو دەمارەکانی ملی دەپچڕان هێندەی بە هاوارەوە قسەبکات..خەریکبوو قورگی بدڕێت، مینگیوو هێندە پەست و تووڕە و دڵپڕ و دڵ پڕ لە خەم بوو جەرگی دەسووتا..
ئەوەتا دەڵێن کووشتیانن..
ئەو ویستی بیانپارێزێ نەیتوانی..
ئەو ویستی گیانی ئەو کچە بپارێزێت لە مردن تەنانەت گەر بۆ ئەویش نەبێت..سەرەڕای ئەو ناکۆکیەی هەمووکات لەگەڵ جۆنگکووک هەیانبوو دەیتوانی تێبگات کە ئەویش غەدر لێکراوە و ماڵی لێ تێکدراوە، ئەویش قوربانی دەستی باوانیەتی..ئەویش ڕابردوو ئێستای وێرانکرد..
سەرەڕای ئەوەی هەمووکات وایدەزانی کەس نیە بەقەد ئەو ئێمیلین'ـی بێنازی لا گرنگ و خۆشەویست بێت..
درکی کرد کە لەو شەیداتر هەیە کە جۆنگکووک'ـە
کە دەمرێت بۆ پەنجێکی ئەم کچــــە
نەیتوانی!
نەیتوانی شتێکیان بۆ بکات..
تاوەکوو ئەم مشەخۆرانە گیانیان لێ سەندن.

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKWhere stories live. Discover now