•هـــــێــــز•

1.5K 224 31
                                        

ئێمیلین^

نەمتوانی بە ڕوونی بیبینم لەبەر لێڵبوونی چاوەکانم کە بە فرمێسک تەنرابوو..
لەدوای ئەوەی کە گووتی هێز لە ئەژنۆکانم نەما..
ئەوە چیدەڵێی جۆنگکووک چیدەڵێی مەگەر من ژیانم هێندە خۆشبوو هیچ نەما لەدەستی نەدەم ئێستا سەرەی تۆیە؟
پێمدەڵێی بڕۆ و خۆت ڕزگاربکە ؟
ئەی تۆ بۆ خاتری ئاسمان ئەی تۆ..من بێتۆ چیبکەم..
تۆ خۆشەویستی ژیان و دڵی منی بەقوربانت بم..
منێکی لاواز ناتوانێت بەرگەی لەدەستدانی تۆش بدات..
-

سەری بەملا و لادا برد چاوەکانی لە شۆکدا فراوانبوون و لەگەڵیدا فرمێسکەکانی دەکەوتن..
با جۆنگکووک تێکدەری ژیانیشی بووبێت،
ناتوانێت ژیانی پێک بێنێتەوە بەبێ ئەو..
مرۆڤ چۆن بەرگەی بینینی لەناوچوونی خۆشەویسترین کەسی ژیانی دەگرێت..

"نــ.نەخێر!!تـ.تۆ چیدەڵێیت!!من ناناڕۆم..ب"

"ئێمیلین!"
"ڕابکە و ئاوڕ مەدەرەوە!نەکەی هەرگیز ئاوڕ بدەیتەوە دەی بڕۆ!"

ئێمیلین وەک شێت دەستی بە سەری گرتبوو..سەیری ئۆتۆمبێلەکەی دەکرد کە خەریکە ئاگر هەمووی دەگرێتەوە ماوەیەکی کەمیشی پێویستە بۆ سوتان و تەقینەوەی..
بەزۆر خۆی لەسەر قاچەکانی هێشتبۆوە
بڕوای بەوە نەدەکرد کە دەیبیستێت

"نا!"
"نا"
"ناا!"

بە گریانەوە سەری بە نەخێر دەجوڵاند

جۆنگکووک نەگریا بۆ حاڵی خۆی، گریا بۆ گریانی هاوسەرەکەی
نا تخوا هەر مەرجە لەم کاتەشدا هۆی فرمێسکەکانی ئەو بێ؟
بۆ دەبێ هێندە شووم بێ بۆ ژیانی ئەم کچە بۆ !

"گیانم بێ بە فیدات لێرە بڕۆ با هیچت لێنەیەتت دەی بڕۆ قوربانت بم لین دەی بڕۆ ڕاکە!!"
بە تکاوە دەیگووت..

ئێمیلین دەستی بە گوێکانی گرتبوو سەری بە نەخێر دەجوڵاند
بە تووندی قژی خۆی ڕادەکێشا لەکاتێکدا جۆنگکووک لە بێچارەییدا دەکێشێ بە سەری خۆیدا..
هێشتا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیە و گیری خواردووە و وەستاوە دوا ترپەکانی دڵیشی بۆ عەشقە پان و بەرینەکەی بێت..

"من تۆ بەجێ ناهێڵێم-"
"تۆ دەیکەیت"
"من ناتوانمم ناتوانم ناڕۆم!!!"

"ئێمیلین توو گیانی دایکت بڕۆ و لەوە زیاتر شێتم مەکە بڕۆ با نەمری بەهۆی منەوە ڕابکە و دووربکەوە تووخواا لێت دەپاڕێمەوە سەیرکە!لێت دەپاڕێمەوەە!!!تکایە"
"توخوا ڕابکە بچکۆلەکەم!"
بە هاوارەوە گووتی بەوپەڕی تکاوە لێی دەپاڕایەوە لە هەمان کات ئێمیلین وەک ئەوەی گوێی لێنەبێت ئامانەدەبوو قاچە چەقیوەکانی بجوڵێنێت و بەبێ ئەو هەنگاو بنێت، لە حەجمەتا دەیکێشا بە ئۆتۆمبێلەکە
ئەوان دوو ڕووحی پێکەوە بەستراون..
بە هێزێکی موگناتیسئاسا بۆ یێک ڕادەکێشرێن..
ئەوان دوو مرۆڤی عاشق بەیەکەن..کە ئامادە نین مەرگی یەکتر ببینن!"

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora