جۆنگکووک^
وا ئەمڕۆ دەبێت بە دوو هەفتە بێ تۆی چاوکاڵەکەم، هێندە بە خراپی بیرت دەکەم..
هێندە بە ماندووی چاوەڕێی هەلێکم تا بەدەستت بێنمەوە
هێندە دڵم تەنگ بووە بۆت، هەر دەڵێی لەم زەمینە بێکەس و بێ چارەم و تەنیا شکێک بیبەم تۆیت، کە نیت تۆش..
دەزانی ئەمڕۆ بیرم لە چی دەکردەوە؟چیم داڕشتبوو لە خەیاڵی خۆم..
ئەمانە ڕویان نەدابا و لە ئێوارەیەکی شیرین بەخێرهاتنەوەت کردبام، ئەو هەواڵە خۆشەت پێ گوتبام کە من دەبم بە باوکی مناڵێک لە تۆ..لەتۆی نازەنینی دڵم
منیش بە هێزێکی نەفەسبڕ لە ئامێزم گرتیتایە و لە خۆشیا بمسوڕاندبایتەوە لە باوەشم..
خۆزگە ئەو گەمژایەتیەم نەکردبا ئێستا هەم خاوەنی تۆ، هەم کۆرپەلەکەشمان دەبووم..
چیدەبوو تەنیا کات گەڕابایەوە، تاوەکوو گرێیەکی قایم بدەم لە پەیوەندیەکەمان، تاوەکوو زووتر درک بدەم کە من عاشقتم نەک شتێکی تر، چی دەکرێت لەگەڵ عاشقبوون..
ئەوکات هەموویم وەلا دەنا، ئەوکات تۆم دەویست بۆ هەموو ژیانم..
ئەگەر دەتزانی بە چ ڕادەیەک دەمرم بۆ یەک لە باوەشگرتنت دووبارە!
بۆ یەکجاری تر ماچکردنی گەردەنت،
بۆنکردنی زوڵفت..
کردنەوەی چاوم و بوونت بە یەکەم دیدەنی بەیانیم..
بمبەخشە کە بەیانیان لەم خەوە شیرینە بەئاگا دەهاتی بۆم تا بە برسێتی هاوسەری بێهەستت بەڕێنەکەیت..
ببەخشە کە زۆر بەیانی تر هەبوو بێ ئەوەی پێت بڵێم دەڕۆشتم و بە درەنگ گەڕانەوەم دەڕەنجای..
خەمبار مەبە بچکۆلەکەم، من لە تێرکردنی چاوەکانم لێدەبومەوە ئەوسا جێتم دەهێشت..مەگەر دڵ دەتوانێ پەلەقاژەی نزیکبوونەوە لە دڵی تۆ نەکا لە ڕێی ئامێز..
دەروون ئارامدەبوو بەبێ بینینت تەواوی ڕۆژەکە..
پێویستم پێتە، بە بوونت، بە بۆنت، بە نازت، بە عزوڕت، بە هەستت، بە وجودت..
پێویستم پێتە و تۆ نیت لەلام..ئەدی ئەمە جەرگبڕ نیە؟قەرار نیە بێیتەوە و لەباوەشی گریت ئەم پیاوە گەورەیەی بۆ بینینت لاوازبووە.
-
بەیانیەکی زوو بوو، خۆر تازە سەری وەدەرنابوو..
ئەمڕۆ هێندە ویستی هەبوو هەوای ئەم ساتانە هەڵمژێ کە کچێک بوو لەماڵی باوکی بەر لە هەستانەوەیان دەڕۆیشت بۆ بینینی خۆرهەڵاتن لەگەڵ ئەسپەکەی..بەڵێ ڕێک وەک و ئەو بەیانیەی ببوو بە
«یەکەم دیدار»ـی لەگەڵ جۆنگکووک..
ئەم بەیانیە لە فکر ناکات، کاتێک تۆقیبوو لەوەی ئاشکرا بێت کە بەم زوویەوە ڕۆیوەتە سەر گرد، ئەی باسی هۆڕنەکە ناکا کە چەن هەڵبەزیەوە پێی..
ئەو بەیانیەی یاری چاوڕەشی ناسی~
KAMU SEDANG MEMBACA
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fiksi Penggemar{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
