•فـــرمـــێـــســک•

1.6K 194 82
                                        

بەسەر ئەو شەقامە پڕ لە خەڵکەدا بەپێ ڕێیدەکرد وەک ئەوەی ناسنامەی خۆی ون کردبێت و مرۆڤێکی دی بێ لەجێی هاتبێتە دی بە بارێکی قورسی سەرشانیەوە و دڵێکی پڕ لە گلەی و گازندەوە، دەستی بەسەردا گرتبوو بێ چارەی و بێکەسی لەم ساتەدا..

ئەو مرۆڤانەی لە بێئاگای ئەو خۆیان بە شانیدا دەکێشا بە نامۆی سەیری ڕوخسارە ماندووەکەیان دەکرد، بەعزێکیان ئەو دەناسن بە باشی دەیناسن نەوەی یەک لە بازرگانە مەزنەکانی وڵات..
هەندێکی تر بە دێوانەیەک دەیدینن بێ ئەوەی بە داستانی ژیانی بزانن..
چەند هەفتەیەکی کەم بوو لەمەوبەر کە کارە گرنگەکانی ئەو سەریدێڕی هەواڵ و گۆڤارەکان بوو..وەلێ ئەمڕۆ دێوانەیە، ئەمڕۆ بێچارەیە، ئەمڕۆ بێلانەیە..ڕێدەکات و نازانێ بەکوێ دەگات..
ئەمڕۆ بوو کە بە ڕاستی و دروستی، بە پاک و پوختی ڕابردووی بۆ خوێنرایەوە، بێ ئەوەی ئەمجارە درۆی تیابێت..ئەمڕۆ بوو کە شۆکبون وشەیەکی بەس نیە تا وەصفی حاڵی پێبکەیت

مرۆڤ ساتانێک دەژیت کە دەستەوەستان بێچارە و بێ ڕێ و جێیە، هەموو مەخلوقێکی سەرزەمین خاڵێک هەیە لە تەمەنیدا خۆزیای مردن دەخوازێت لە بێ چارەیدا..

هەستی دەکرد لە کنجکاوترین کەلێنی زەویەوە هەناسە دەدات، هەستی دەکرد لە هەسارەیەکی دی بەتەنیا جێهێڵدراوە، نازانێت ڕوو لەکوێ بکات..
مەگەر کەسێ هەیە دەرمانی ئەم دەردەی لابێ، کەسێ هەیە ئەم کێشە بێ سەر و بەریە حەلکات..
ئاخر ئەمە ژیان'ـە یان ژان..
ئەمە تەمەنە یان مردن
ئەمە تاقیکردنەوەیە یان ڕوحکێشان..

خودایە..
بەندەیەکی تۆ خولەک بە خولەک دەژمێرێ ئەمانەی بەرۆکی گرتوون تێپەڕن، خولەک بە خولەک دەژمێرێ بۆ نزیکبوونەوە لە عەشقە پاکەکەی دڵی کە بە دەستەکانی خۆی وێرانی کرد وەک ئەو بینا بەرزەی زەمینلەرزەیەک دایدەڕمێنێ و وێرانی دەکات، دارو پەردوەکانیش کەڵکێکیان نامێنێ..
ئێستاکە داوای لێبوردن چی کەڵکێکی هەیە..

لەدەستی دا ئەو نیعمەتانەی خواگیان پێی بەخشیبوو


ئێمیلین بێ ڕێو جێتر، ئێمیلین ڕوخاوتر، ئێمیلین داماوتر..
ئەو کچە بچووکەی کە هەر لەگەڵ لەدایکبوونیەوە خۆشی نەدی جگە لەو چەن مانگە درۆینەی جۆنگکووک پێی بەخشی وەلەو هەر تامی خۆی هەبوو لای..ئیتر مرۆڤ کاتێک یادگاریەکی جیاوازی هەیە لەنێو ژیانیدا لەیادی ناکات..وەک ئەو کە تاکە بەختەوەری بوو دیبێتی..

ئەو کچە بێنازەی نە خۆشی لە منداڵی دی، نە سەرکەوتوو بوو لە ژیانی هاوسەرێتی..لەوانەیە هەر لە بنەڕەتەوە چارەی ڕەش بوبێت..وەک و ئێستا کە دەستێکی بە چاوە هەنگوینیە بریسکاویەکانیەتی و هەنسکی دەنگ دەداتەوە لە سوچی ژورەکەی..
ئەو دەستەی تری کە بە سکە خاڵیەکەوەیەتی..خەیاڵی دەکرد ڕۆڵەکەی لەدەست نەدایە..
نەیدەزانی پارچەیەک لە خۆت و عەشقەکەت هێندە شیرینە و لە دەستدانی کزە دێنێ بە دڵدا..
نەیدەزانی هێند دەگری بۆ ئەو کۆرپەلە بچووکەی بەباشی گەشەی نەکردبوو..
لەوانەیە بوونی ئەو زۆر کارەسات بووایە بۆ سەر ژیانی، لەوانەیە بەدبەختێکی تری هێنابا سەر دوونیا گەر کچ بوایە..
بەڵام خۆ پارچەیەکیشی دەبوو لە هاوسەرەکەی کە لە هەموو شت زێدەتر خۆشی دەویست..
خۆ ئێستاکە، خۆشی لە خۆی ناگات ئایە هەر خۆشیدەوێت یان نا..
لێی توڕەیە هێندە لێی ڕەنجاوە گەر دونیای بۆ بێنێتە بەردەم ڕەنگنیە لێی خۆشبێ..هەرچەندە ئەوەش مەحاڵە لەدوای ئەوەی بە دەستە بێبەزەییەکانی خۆی دەریکرد..
بەڵام هێندە بە کارەساتەوە دەری کرد و شکاندیەوە..موعجیزەیە گەر ئەم دڵە کەرتبووە یەک بگرێتەوە..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz