خۆری ئەمڕۆ بەدەرنەکەوت..
ئەمڕۆ خۆی شاردەوە،
ئەمڕۆ دڵی شەکەتی ئەو کچەی بێهیوا کرد کە بە ئازارەوە وەستابوو لەلای پەنجەرەکە تاوەکوو خۆر ببینێت..
وەک ئەوەی هەڵهاتنی ئەم موعجیزە خوداییە خێر و خۆشی بێنێ لەگەڵ خۆی، وەلێ وەدەرنەهاتنی کارەسات قەومانە..
ئا ڕێک وەک ئەو ڕۆژەی کە خۆرێک نەبوو لە عاسمان و لە ماڵی خۆی دەرکرا و نەهامەتیێکانی دەستیان پێکرد..ئەمڕۆ خۆر هەڵنەهات و ترس لە دڵی نیشت.
ئاخۆ ئەمڕۆ چی بقەومێ بەسەریدا..چیتری لێسەندرێتەوە، چەندی کە عەزێتی جەستە و دەروونی بدەن..ئەمڕۆ خۆری هیوای دڵی وەدەرنەکەوت و ئەویش سەهۆڵئاسا ساردبۆوە لەم هیوایەی لە شەوگاری تاریکەوە بۆی دانیشتبوو تا یەکەم ڕووناکی و شەوق هی ئەو بێت
خۆ لەجێی ڕۆژ، دەنگی گرمەی هەورەکان بە نەرمی دەهاتن، پێشهاتی بارانێکی بەلێزمە بوون..هی ڕۆژێکی تاریک و لێڵ
باران کە لای شوومە
باران کە لێی دەتۆقێ
باران کە دەبارێ عاشقان لەدیاری دەوەستن بۆ هاتنی سرووش'ـێکی پڕ بە هەناوی یار'ـیان تا وەسفی پێبەن
لە دەنگی تریشقە و قیژە و هاتی هەورەکان دەترسێت
لەو هەڕەشە و هاوارانەی هاوژینەکەی دەترسێت کە لە بەیانیەکی وەک ئیمڕۆیدا لە زەوی خۆی دەریکرد بێ نەستانەبەوپەڕی لاوازیەوە خۆی نایە ژێر جێگەکەی و خۆی کنجکانتە یەک، بەڵکوو زەوی شەق بەرێت و ونی بکات ئیدی تاقەی ئەم هەموو شەکەتیەی نیە کە بەسەری دێ بەبێ گوناهی.
لەم دیوی دەرگاکەی یەکێ لێی ڕاماوە لەو سوچە کەمەی ژورەکەی نیشاندەدات لێی ڕاماوە و لەم تاریکەسەلاتە غەم بۆ حاڵی پەشێوی دەخوا و لە چارەیەک دەگەڕێت بۆ ئەم دەردە،
<ئەی گوناهـ نیە ئەم ڕووحە پاکە ژیانی لێ بسەنرێ؟>
-
لەلایەکی دی پیاوێ هەیە کە بۆ هاوسەرە خەمهەڵگرەکەی دڵی تەنگ بووە و کاتژمێر دەژمێرێ بۆ نزیکبوونەوە لێی، لە کەناری ئەو پێخەفەی ڕۆژانێ عیشق و وەفایان تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرد دانیشتبوو وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیریانی لە دەستیدا دەگوشێت و بە نیگایەکی کونکەر لە هاوژینی وردیلەی دەڕوانێت، کە بە دەستی خۆی لەخۆی کرد..
ئەم درزەی بەینی برۆیەکانی هەمووکات بوڕکانێکی لە خەم و توڕەیی لەخۆیەوە گرتووە، ئەو یادە بەهێزەی بەو کچەیەوە دەکات گەلێک نەفەسی بڕیووە،ئەوان زوڵملێکراوێکی دەستی زەواڵە بن بەردەکانن..
ئەوان قوربانیەکی ڕابردووی زاڵمن..ئەوان دوو مەعشووقی یەکن کە پێکگەیشتنیان خەونێکی کتێبە خەیاڵیەکانە..
گشت ئەمانەی دەقەومێن، گشت ئەوانەی قەومان
هەمووی بنەچەی ئەو قەومە عاشقەن کە بە یار'ـیان نەگەیشتوون و نەوەی نوێیان باجی دەدەن..

ESTÁS LEYENDO
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfic{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7