سەوتی هەنسک و ناڵەی ترس و ئازار لێیان دەردەچوو..
مینگیوو دەستی بە قۆڵی چەپی گرتبوو کە بە سەختی بریندار ببوو!..
ئێمیلین سەری لەنێو سنگی جۆنگکووک شاردوەتەوە، جۆنگکووک باوەشی بەسەر جەستەیدا لێدابوو سەرەڕای ئەوەی لە پشتەوە بوو، بەڵام دەیویست بیپارێزێت..لە کۆتاییدا بۆ گیانی هاوسەرەکەی هاتوون خوا بیانتۆپێنێ..
"هاهـــ..ئاهـ نەفرەت..ئــ"
مینگیوو چاوەکانی گوشیبوو بە توندی دەستی بە قۆڵی گرتبوو لەبەر ئازارەکەی ئاگای لە هیچ شتێک نەبوو..
جۆنگکووک بە هێمنی سەری بەرزکردەوە..دەستی بە قۆڵی مینگیوو گرت بە خەمەوە..نەیدەزانی چی بکات کەسێک لێرە بریندارە!
سەری بەرزتر کردەوە و ئەم دیمەنەی بینی...
بە بازنەیی چەندان پیاوی چەکدار دەوریان داون
چاوەکانی فراوانبوو ئەوەی دەمی قوتدا، زیاتر هاوسەرەکەی لەباوەشگرت کاتێک ویستی سەری بەرزکا..
نەیهێشت ئەو دیمەنە ببینێ تاوەکوو نەترسێ، لەکاتێکدا لەوانەیە کەمێکی تر خوێن ئەرز سوور بکات
مینگیوو بە هێواشی چاوەکانی کردەوە، نەدەبوا لەم ساتەدا ئازار و کزانەوەکەی هۆشی لێ ببا لە کاتێکدا دوو کەس لەلای لە ژێر هەڕەشەی مردن دان..
"ئـ.ئەمانە چین..!بە نەفرەت بن.."
بە ڕەقی گووتی
"وەرنە خوارەوە دەورتان گیراوە، هیچ ڕێگەیەکی دەرچوونتان نیە!"
ئێمیلین دەستە لەرزۆکەکانی بەگوێکانی گرت، دەنگی هەنسکەکانی گوێی جۆنگکووکی کاس کردبوو خەریکبوو لەم حاڵە پەشێوەیاندا دەگریا بۆ گریانی هاوسەرە بێتاوانەکەی..
"گەر نەیەنە خوارەوە تەقە دەکەین!ئەمە فەرمانی بەڕێز کیم'ـە دابەزن!!"
مینگیوو سەیری ئەوانی کرد..جۆنگکووک بە هێمنی سەیری کردەوە
بێهیوایی دەستی بەسەردا گرتبوون..
بەتەواوی لاواز بوون، سیمای ڕوخسار و نیگای چاوەکانیان بریتی بوو لە پانتاییەک لە بێ ئەمەلی..
وا دەورەیان گیراوە بە دەیان پیاوی چەکدار، ئەوان لە بەرامبەریان تەنیا سێ کەسی لاوازن..
مینگیوو دەستی بۆ دەسکی دەرگاکە برد لەکاتێکدا جۆنگکووژ قۆڵی دەگرێت
"نەکەن بێنە دەرەوە ئێوە!جۆنگکووک!نەکەن بێنە دەرەوە هەرچیەک بوو!"
YOU ARE READING
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
