لەبەر دواکەوتنی پارت ڕەنگە ناوەڕۆکی کتێبتان بیرچوبێتەوە
بۆ ئەو هۆیەش بڕۆن و پاڕتی«ڕابردوو»بخوێننەوە تاوەکوو شتەکان لێڵ نەبن لاتان ئەزیزانم(:-
تیشکی ڕۆژ لە کونج بە کونجی شوشەکانی ماڵەکە دەڕژا، ئاماژەبوو بۆ سەحەری نوێ،
با خۆر هی گشتی بێ، لە زستانی ساردا لە هەرکەس پرسیت خۆر بە موڵکی دەزانێت هێندەی خۆشدەوێت، ئەخر هەتاوی زستان هێندە بەنرخ و خۆشەویستە..لە هاوینیشدا لێی بێتاقەتن!
دەی ئەمەیە سرووشتی مرۆڤەکان، عەوداڵی ئەوەن کە نیە.
ئەوەشی کە هەیــە قەدری هێندەی نیو سیس لە خۆشەویستیەجۆنگکووک کە لە لایەکی جێگەکە دانیشتبوو و لە شێوەی هاوسەرەکەی دەڕوانی، بە ئەنقەست پەردەی ژورەکەی لادا تا ئێمیلین بگا بە خۆشەویستەکەی..
خۆرەکەی
مەگەر دەکرێ ئەم کچـە هێندە عاشق بە ئـــاســمــان و موڵکەکانی بێ؟
هەردەم خۆری دەچواند بە یاری،
یاریشی دەیوت تۆ مانگــی منیتئەو جووتەی کە هەر بەدوای یەکدا ڕادەکەن و ، پێک ناگەن.
ڕەنگە ڕۆژێک لە موعجیزەیەکی خوداییدا خۆر و مانگ بە دیدی یەک شادبن، چیتر لە بێ میهری یەکدا ئەو ڕۆژ نەکاتەوە و ئەمیش شەو،
چیدی بەدوای یەک نەکەون و ئاسمانیش پێکیان نەگەیەنێت..جۆنگکووک چەن سەعاتێک دەبێت سەیری دیمەنی دڵخوازی دەکات، ئای کە لە ڕووکزیێکەی بێچارە بووە بێچارە!
گەر ناچاری نەبێت مێشکی تەقەبوولی ئەوە دەکات هێندە لە دووری بێت؟مەگەر خودای ئەرز و ئاسمانەکان گەر تۆ وا لە دوو دڵ دەکەی لێدەن بۆ یەک، بۆچی هەر لێکیان دوور دەخەیتەوە..
جۆنگکووک عاشق بەـم کیژەیە
کە خۆی وایلێکرد لێی دورکەوێتەوە-
دوای ئەوەی کە پۆشاکەکانی گۆڕی
زەینی چووە سەر دەرگەکە کە بە سەبری لێدەدرا، ئەوە جۆنگهان'ـەدواجار سەیری ئێمیلینی کرد و چووە دەرەوە بە هێواشی تا خەوە شیرینەکەی تێکنەدات،
ناتوانێ بیژمێرێ کە تەواوی شەوەکە چەنجار بە کابووسەوە بەخەبەرهاتووە
و هەمووکات هەزار نەفرینی بۆخۆی دەنارد
بەوەی کە هۆکاری ئەم وەزعەیە"بەیانی باش"جۆنگهان وتی بە بزەوە
قژی بەرزکردبۆوە
کوڕێکی تایبەت و قۆزە"باشتر بۆتۆ،"جۆن گوتی و دەرگای ژورەکەی هێمن داخست
بەیەکەوە بەرەو هۆڵ و مەتبەخەکە دەچون
"ڕاستی دڵنیانەبوم هەڵسابیت بۆیە بە هێمنی لە دەرگامدا، باش خەوتیت؟"
"باش خەوتین، خەجاڵەتتین برا، بوین بە ئەرک بە سەرتەوە"جۆنگکووک گوتی هەرچەندە لە دوێنێوە سەدان جار جۆنگهان ڕەتی کردۆتەوە گوێی لەمانە بێت بەڵام نەشیدەتوانی هیچ نەڵێت
ئەم کوڕە چاکەی زۆری بەسەریانەوەیە
هەندێ کەس بێ ئەوەی خاڵێکیشت لەسەر بزانن ئارەزووی چاکەکردن دەکەن لەگەڵت
ئەم خەڵکانە گەوهەرن
YOU ARE READING
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7