جەنجاڵیەکی ئێجگار زۆر لە کۆشکەکەیان هەیە، هەر یەکەو لای خۆیەوە
بە چەند پاسەوانێکەوە و بە چەکەکانی کەمەریانەوە دەرچوون بۆ دۆزینەوەی کچێکی بچووکی بێ سەروشوێنی خێزانەکەیان..هەموو ئافرەت و کارەکەرەکانی کۆشکەکە لە ترس و قەلەقیدا لە حەوشەکە وەستابوون..ئیتر ئەوە دەستووری ئەوانە..ئەوان لەسەر هەڵەیەکی بچووکی ئافرەت ئامادەن سەری ببڕن، ئەوان خیانەت و بەدڕەوشتیان قبوڵ نیە گەر ئەنجامدرێ هەڵبەت سزای خۆی هەیە،
ئەوان پیاو سالارن!"خودایەگیان گیانی کچەکەم بپارێزە کچەکەم بێتاوانە خودایەگیان"دایکی ئێمیلین بە گریانەوە گووتی و کەوتە ئەرزەکە..هەوڵیان دەدا هێمنی بکەنەوە..
مامۆژن و ئامۆزاکەی بە توڕەیی سەیریان کرد..
"خەم بۆ کێ دەخۆیت، کچە خیانەتکارەکەت..نەیدەزانی ناوی خۆی چیە ڕازی بوویت بیەن بە شوو دەی عافێتت بێت.."بە توڕەیی گوتی..
چونکە هاوسەرەکەی خۆشی چوو بۆ دۆزینەوەی و حەلکردنی ئەم قەزیەی نامووسە..بێلا کە بیری کەوتەوە جۆنگکووک بۆ ئێمیلین بوو وە خیانەتیشی لێی کرد لە توڕەییدا دوبارە سور هەڵگەڕا..بە توندی قاچی کێشا بە ئەرزەکە
"هیوادارم مردبێت و سەگەکانیش گۆشتەکەیان خواردبێت و ئێسقانەکانیشیان کڕوزاندبێتەوە"بێلا بە توڕەیی گووتی و ڕۆی..
—
مینگیوو خەریکە دەگات بە بووسان، تەنانەت تا ئێستا سەردانی ئەو کچەشیان نەکردووە تا بزانێت لەکوێ دەژین..زۆر توڕەبوو لە هەمان کاتیش دەترسا، گەر پیاوەکانی باپیرەی زووتر بیدۆزنەوە بە زیندووی نایهێڵن..
گەر بیدۆزێتەوە دەیشارێتەوە..چونکە نایەوێ زیانی پێبگا دڵنیاییە هیچی نەکردووە..لەوانەیە مینگیوو تەنیا کەسبێت کە دڵنیاییە لەوەی ئێمیلین بێتاوانە..
چەندجارێک کێشای بە سوکانەکە
"بە نەفرەت بیت جۆن جۆنگکووک!"__
خەریکە کونج بە کونجی ئەو شەقامانە شیدەکاتەوە، چی ئەگەر لە شوێنێک لە هۆشخۆی چوبێت..هێندە دەترسا لەوەی شتێکی بەسەرهاتبێت..
ئەودەم لەخۆی خۆشنابێت..
هەڵەبووی جۆنگکووک هەڵەبوویت.
نەدەبوو هیندە بە سەریعی بڕیار بدەیت..
نەدەبوو توڕەییت بگاتە ئەو ئاستەی لە بەیانیەکی وا تاریک و باراناویدا حاشا لە بوونی هاوسەرەکەت بکەیت و لەخۆتی دەرکەی..
واتزانی لات گرنگ نابێت چونکە کچی بکووژی دایک و باوکتە!
بەڵام ئەوە هاوسەرت بوو چەندین مانگ لەگەڵی ژیایت نەفام!
پەشیمانە لەوەی وای بەسەرهێنا..وەلێ پەشیمان نیە لە سوتاندنی دڵی باوکە بکووژەکەی.
![](https://img.wattpad.com/cover/346153117-288-k71733.jpg)
ČTEŠ
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfikce{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4nn-7