•لــــــــــــەدایــــکــــبــــوون•

1.5K 145 287
                                        

کۆتا جووڵەی دانانی مۆمە باریک و بچووکەکە و داگیرساندنی بوو لەسەر کێکەکە..
کەمێک دورکەوتەوە و سەیری کرد لە دورەوە، ئەوەی پێی کرا تەنها ئەمەندە بوو تاوەکوو یادێکی بوونی جوان پێشکەش بە نازدارەکەی بکات

سەیری کاژێرەکەی دەستی کرد ١١:٥٧ خولەکی شەوێ تەنها و بەس سێ خولەک مابوو بۆ ئەوەی ئێمیلینـ هەنگاو نێتە تەمەنی نوێوە، ئەمەش خرۆشیەکی شیرینی لە سکیدا دروستدەکرد کاتێک بیری دەکردەوە هاوسەرەکەی لەلای ئەو پێ دەنێتە تەمەنی یاسایی..

قاپـەکەی هەڵگرت کە کێکە بچکۆلانەکەی و مۆمە داگیرساوەکەی لەسەربوو لەگەڵ جێهێشتنی مەتبەخەکە ڕوناکیەکانیشی کوژاندەوە، ماڵەکە تاریک بوو ڕێی گرتەبەر بەرەو ژورەکەیان کە دڵنیایە لەوێیە
هیوادارە نەکەوتبێتە خەوەوە بەم ئاسانیە...

جـــــــۆنــــــگــــکــــووک^

دەرگاکەم بە هێمنی کردەوە و ئەوم لەناو جێگەکە نەبینی، تاوەکوو چاوەکانم ئەویان دۆزیەوە لە پەنجەرەی بەلەکۆنەکەوە
نزیکبوومەوە و بینیم کە شاڵێکی بە شانەکانیدا پێچاوە قژە نەرمەکانی بەسەریدا واڵا بووە و سەیری بەردەمی دەکات
ئێرە دەڕوانێتە سەر یەکێک لە بازاڕەکانی شار، بۆیە دەبینم هەرکات لەگیانی بێزاربێت دێت و سەیری ئەم خەڵکانە دەکات لە خوارەوە

ئێستا کاتییەتی...
چووم لە دواوەی وەستام

"ئێمیلین گیانم.."
بە سووکی بانگم کرد و بە سوکی ڕاچلەکی!
و دەستی گرت بە سنگی و سەیری کردم بە هێمنی خۆی ئاسا!

هەنگاوێکی تر هاتمە پێشەوە لێی و خەریکدەبوو بۆنی مەستم کات..

"لەدایکبوونتـە ئەزیزم!"
بە جۆشێکەوە وتم بە نزمی، بزەیەکم بۆی کرد

کەمێ سەرسامی بە ڕوخساریەوە دیاربوو کە سەیری خۆم و کێکەکەی دەسمی دەکرد
بەڵام لە دڵخۆش نەدەچوو وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد
ئای کە بیری ئەو ساتانە دەکەم کە بزەی بۆ دەکردم!

"دەی بزانم ئاواتێ بخوازە و بیکوژێنەوە.."

سەیری چاوەکانیم دەکرد کە بە تکاوە سەیرم دەکات و نایەوێ بەژداری ئاهەنگە بچوکەکەی خۆی بکات..

من سورتربوم لەو و پێداگریم کرد هەر بە چاوەکانم.!

تێبینی ڕوومەتەکانیم کرد کە لە شەرما پەمەی بوون
جا ئیتر شەرم و نەویستن و هەندێ شت تێکی کردبۆوە

بە ناچاری نزیک بۆوە و ساتێ وەستا، دەبێ ئاواتی چی بخوازێ؟
مۆمەکەی فو لێکرد و کوژاندەوە و چوەوە جێگای خۆی..

|| ‏‎‏‎‏پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JKDonde viven las historias. Descúbrelo ahora