جـــۆنـــگــکــووکـ^
کات دەی شەوبوو تای پەیوەندی پێوە کردم و پێی ڕاگەیاندم کە گەیشتووە بە گیۆنگجو
کاژێرێک پێش ئێستا پەیوەندی کرد و گوتی کەوا پێویستە بە پەلە قسەبکەین و لەوەنەدەچوو هەواڵێکی خۆشی پێبێ، جا چۆن بیڵێم کە من هێندە نەپەشۆکام چونکە ڕاهاتووم لەم خەبەرانە؟
ئەسڵەن ئێمە ئەوەی خراپبێ چەشتوومانە و بینیوومانە ئیدی چی ببێ زیاتر ئازارمان دا و بترسین؟
بە پلیکانەی شووقەکەدا هاتمە خوارەوە و ئەوم بینی کە لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزی
"بەخێیربێیت کاکە.."
گوتم و باوەشێکی برایانەمان گۆڕیەوە
"بێ وەی بی براگیان..حاڵ و وەزعتان چۆنە باشن خۆ؟"
سەرم لەقاند
"باشین باشین واتە خراپ نین، دەی با بڕۆینە سەرێ"
تای قۆڵی گرتم
"ئەی بۆ نەچینە شوێنێک دانیشین حەزناکەم براژن گوێی لە قسەکانمان بێ"
"چیبووە کوڕم؟ مەمترسێنە"
"جۆنگکووک با بڕۆینە شوێنێک قسەدەکەین، دەی"
هێندە بە جدیەوە قسەی دەکرد ترسێک لە دڵم نیشت ئاخۆ چیبێ وا بە پەلە ئەوی هێنا بۆ ئێرە
-
لە شوێنێک دانیشتبوون و چەن خواردن و خواردنەوەیەکی سوک لە پێشیان بوو
جۆنگکووک هێشتا چاوەڕێ بوو قسەبکا..
"کورە خەریکە پەستم دەکەیت ها، بەم کاتە ئەو کچەم جێهێشتووە بۆی ئاوا سەیری داڵغەی تۆ کەم؟"
"نا بیرەکەمەوە ئەو بابەتە چۆن بە ئێمیلین بڵێیت و دوبارە هەموو شتەکان تێکبچن هەرخۆی تازە کەم کەمە باشدەبنەوە ئەو دوەتان"
جۆنگکووک برۆکانی گرژ کرد
"شتێکی خراپ ڕویداوە لەوێ؟"
تای لەکۆتاییدا درکاندی
"جۆنگکووک دایکی ئێمیلین مرد!"
چاوەکانی فراوانبوو وەک ئەوە بوو تریشقەیەک لە دڵی بدا
"کورە ئەوە تۆ چـ-چیدەڵێی!"
"بەڕاسمە جۆنگکووک لە دوێنێوە لەگەڵ یوونگی هیۆنگ نەماندەزانی چۆن پێتان بڵێین.."
جۆنگکووک هێندە شۆک بوو، دەمی بەسترابوو نەیدەزانی چیبڵێ
دەستی بە دەموچاوی گرت و قژەکانی بەرەو دواوە برد و دڵتەنگی سەرتاپای گیانی گرت!
جا تخوا هەبووە ژیانی ئەوان بێکێشە بڕوا بۆ دوو هەفتە؟
چۆن بە هاوسەرەکەی بێبەختەکەی بڵێ؟ چۆن؟
ESTÁS LEYENDO
|| پـــەیـــمــان شــکــێــن||J•JK
Fanfiction{ئەو کاتەی جۆن جۆنگکووکـ لەگەڵ کچێکی بچووک هاوسەرگیری دەکات بە بیانووی خۆشویستنی تۆڵە لە خێزانەکەی دەکاتەوە} [﮼جۆنگکووک~ ﮼ئیمیلین] چێژ لە خوێندنەوەی کتێبەکەم وەرگرن🤎~ 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐧 𝐛𝐲:jey_k71 𝐂𝐨𝐯𝐞𝐫 𝐛𝐲:zhw4n-7
