.8.

76 21 9
                                    

بەڵێ چونکە من تاکە کچ  و  منداڵی ئەم خێزانەم لە ڕۆژی لە دایک بوونم خۆم قاپ و کەلوپەلەکانم شوشت و پاکم کردنەوە ...

دایک و باوکم بەڕێ کەوتن بۆ ژووری خۆیان ئەو شەوە کاتێ بەسەر پلیکانەکانەوە شەوشادیان لێ کردم

"شەوی ئێوەش شاد بێت .. بە ئاسوودەیی بخەون.."  وتم بە تۆنێکی بەرز تا بگاتە گوێیان..

دەستم بە پارچە پەڕۆکە وشک کردەوە ، هەر کە لە قاپ شوشتنەکان تەواو بووم..

بەڕێکەوتمەوە بۆ ژوورەکەی خۆم .. کە ئاسودە ترین شوێنی هەر کەسێکە ..

خۆم گۆڕی و جلی خەوەکەمم لەبەر کرد سەرقاڵی قژ داهێنان بووم... دووبارە خەیاڵەکانم بردمیانەوە ..

چی گەر ئەو لێرە با لەم ڕۆژە؟چی گەر یادی لە دایکبوونی منمان پێکەوە کردبا ...
دڵنیام هەرگیز ڕێگەی نە ئەدا خۆم بۆ هیچ کەسێک بگۆڕم و گەورانە ڕەفتار کەم ... ڕقم لە گەورەبوونە .. بە جۆرێک قورسە بۆ قبووڵکردن .

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن