.35.

156 21 21
                                        


"ئااامییی "
دەنگی هاواری دایکم بە ناوم من وەکو ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەیان ..، منی لە شۆکەکەم دەرهێنا.

خێرا هەستامەوە و لەسەر سیسەمەکەم بە پێوە بووم...بەم سەر و بەوسەرا ڕام ئەکرد و نەمزانی ڕوو لە کوێ کەم..

"هێی هێی .. ئامی هێمن بەوە ، بۆچی ئاوا سەر لێشێواو ؟!" ڕەیمۆند بە پێکەنینەوە وتی ..

"ڕەیمۆند..ڕاکە نازانم بڕۆ شوێنیک .. دایکم گەر ئاوا بێتە ژوورەوە.."بە نیگەرانی وتم .. بەڵام ڕەیمۆند هەردوو قۆڵی گرتم و لەسەر سیسەمەکەی دانیشاندمەوە ...

"هێمن بەوە .. ئەتوانم وابکەم نەبیرێم بۆیە بێخەمبە .. دەی ئێستا بڕۆ خوارەوە بۆ لای دایک و باوکت من لێرە چاوەڕێت ئەکەم .."بە بزەوە وتی ...

سەرم بەبەڵێ لەقاند .. خۆم ڕێکخستەوە و ڕۆشتمە خوارەوە.

"دایک..."قسەکەم تەواو نەکرد دوای بینینی هەموو ئەو پاسەوانە شاهانەیە لە هۆڵەکە ..

بە هێمنی هەنگاوم بەرەو دایکم نا ..

"شتێک بووە ؟ ئەوانە چی ئەکەن لێرە، دایکە؟" بە چرپەوە پرسیم ..

"ئامی سەرەتا با دانشین " دایکم بە هێمنی وتی .
دوای ئەوەی دانیشتین و ئاوێکی سازگارم پێشکەشی ئەو پیاوانەی شاهانە کرد ، یەکێکی پلەداریان بە قسە هات و بێدەنگیە نائاسودەکەرەکەی کۆتایی پێ هێنا ..

"سەرەتا ئەمەوێت خۆم بناسێنم ،سام واڵتز ڕاوێژکاری شاهانە ،.. لەسەر فەرمانی پاشا ی پایە بەرز پەیامێکی تایبەتی لە ڕێی نامەیەکەوە بۆ ڕەوانە کردوون ، وا ئێستا دەست بە خوێندنەوەی ئەکەم "

"فەرموون، تکایە بەردەوام بە "باوکم وتی ..

"فەرمانی شاهانە
دەقی فەرمانی شاهانە
فەرمان دەرکردن بە ڕێکخستنی هاوسەرگیری بە فەرمانی پاشا بۆ شازادەی جێنشین و خاتوو ئامی سمیث.
چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی خاتوو ئامی و پاشا ولیام ئەمڕۆ ڕێک ئەخرێت ...مۆری پاشا ولیام " سام واڵتز کۆتایی بە خوێندنەوەی نامەکەی دا و سەری هەڵبڕی و بەردەوامی بە قسەکانی دا..

"بە پێی دەقی نامەکە ، خاتوو ئامی تۆ پێویستە لەگەڵ ئێمە بێیت بۆ کۆشکی شاهانە .."

"چی ؟"بە شۆک و تێنەگەشتنەوە وتم .. تەنانەت نەک نامەوێت جگە لە ڕەیمۆند هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر بکەم .. بەڵکو ئەگەر ئەو کەسەش هەمان ئەو شازادە یە بێت کە سوکایەتی پێ کردم کە وەکو مارمێلکەیەکی زەرد پیسە...ئەم ویست هەر لە جێی خۆم بگریم و پەلەقاژێ بکەم وەکو منداڵێکی ساوا لە بێدەسەڵاتی و توڕەییە..بەڵام شەرمە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ئاژاوەیی تێی کەوتبووم دایک و باوکم خۆشیەکی بێ وێنە بێ ئۆقرەیکربوون بەوەی کچەکەیان هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە ئەکات.. من تەنانەت ناتوانم بە خاوەنشکۆش بڵێم نا .

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردWhere stories live. Discover now