.14.

46 18 7
                                    

چەند ڕۆژێک تێپەڕی ... هەمووان لە گوند و شارۆچکە و شارەکان ..شڵەژاو و ورووژاو دیار بوون بە تایبەت کچانی لاو ..

لەسەر ئەسپ و عەرەبانەکەبووم لە پشتەوە کە باوکم هەنێک باری بەرهەمەی دوورینەوەی ئەمساڵی کێڵگەکەی بۆ شار ئەبرد ..زۆر بەی کات منیش لەگەڵ خۆی ئەبات .. تا بتوانم کتێب بێنم لە کتێبخانەکە.. خوێندنەوەم باش نیە و نوسینیش .. کاتێکی زۆرم پێ ئەچێت بۆ خوێندنەوەی تەنها یەک پەڕ .. بەڵام  بەڕاستی ئەمەوێ فێرببم خێراتر بم .. باوکم زۆر دڵخۆشە کە ئەبینێت ئەخوێنمەوە ... بەڵام دایکم پێچەوانەی ڕێگەی نەدا خوێندن تەواو بکەم لە قۆناغێکی زۆر زووی سەرەتایی دەریهێنام پێی وابوو کوشتنی کات و پارەیی زیادە ..تەنها خوێندنەوە و نوسین فێر بم بەسە .. لە کۆتاییا ناچارم لە ماڵەوە دانیشم و هاوسەرگیریەکی باش بکەم ..ڕاستی بڵێم دژی ڕای ئەو نیم بەڵام حەزیشم لێ نیە کە وایە .. بۆ دۆخی ئێستا .. بڕیاری دایکم ڕاسترینە..
بۆ هاتنم بۆ شار ڕێگری ناکات، هەرچۆنێک بێ ئەو ئەیەوێ زیاتر خەڵک بمبینێت .. تا هاوسەرگیری بکەم ...ئەمەش ڕووی ڕاستی ئەو سەردەمەیە کە من تێیدا ئەژیم .. هیچ بابەتێکی تری گرنگ نیە بۆ باسکردن ..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن