.
.
.
.
✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.
𑁍𑁍𑁍
چەند زیاتر لەم جیهانەدا بسوڕامایەتەوە .، زیاتر تۆقێنەر و سەمەرەتر دەرەکەوت...
بەرەو خانویەکی گەورە ڕۆشتین..کە بچوکتر لە کۆشک و گەورەتر تەنها لە خانوویەک دەرەکەوت..
کۆمەڵێ تارمایی گوماناوی بە دەورەوە بوو... سەیر دیار بوون..وزەیەکی زۆری ڕەش و نەرێنی و ترسێنەریان بەدەورەبوو .. ڕوخسارێکی ئێجگار ناشرین و توڕە... چاوی زەق و ڕوخسارێکی مردوو.. پێکەنینێکی گرژکراو بەڕوخساریانەوە بوو... هەستم بە توندبوونی دەستی ڕەیمۆند کرت لە دەوری دەستم ...وای کرد زیاتر بترسم ..
سەرم داخست تا قژم بێتەوە سەر ڕوخسارم ..
هەستم بە بوونی چاوەکان ئەکرد لەسەرم .. ڕۆشتینە ژوورەوە و توانیم هەناسە بدەم ...
"ئەوانە چی بوون ڕەی ؟!زیاتر سەیرن وەکو لە تارماییەکانی تر"پرسیم ..
"ئەو تارماییانە بێ لانەن .. لەگەڵ زیادبوونی یەکێک لە ئێمە یەکێک لەوانیش زیاد ئەکەن ... بەڵام کەس لە بوونیان هەمیشە لەم چوار دەورە تێناگات.."ڕەیمۆند وتی ..
هەستێکی نامۆم هەبوو بۆ ڕەیمۆند ... ئەو تارماییە .. بەڵام زانیاریەکی وا دەربارەی زۆر لە تارماییەکان نازانێت.... هەستێکی نامۆم بۆی هەبوو.. بەڕاستی ئەو سەر بەم جیهانەیە ؟؟؟بێدەنگ مامەوە تا بیرکردنەوە نامۆکانم بۆ خۆم هەڵبگرم بە تەنیا ...تەنها بەدوای ئەودا بەردەوام بووم لە هەنگاو نان..
لە ژوورێک نزیک بووینەوە ، ڕەیمۆند ڕوخساری گەش بووەوە و بزەی کرد ..، دوای ئەوەی سەیرێکی منی کرد... دواتر لەدەرگای دا و خێرا چووە ژوورەوە .. و منی لەگەڵ خۆی برد..
"سڵاو سەمیر "بە ڕوویەکی گەشەوە وتی و باوەشی لەو کورە ئەسمەرە دا.. ڕیشێک تەنکی هەبوو ....
بە ڕەچەڵەک عەرەب دەرەکەوت... ناوەکەشی بە هەمان شێوە ...
شتانێک لێرە نامۆن..، کۆمەڵێک لە مرۆڤ ئەچن زیاتر وەکو لە تارماییەک... تەنها ڕوخساری بێ ڕوح دیارن..بەڵام کۆمەڵەیەکی تر .. ئەتوانی بە ئاسانی بڵێی کە تارمایین...
خۆیان هەست بەو جیاوازیە ناکەن ؟؟؟یان ئەوانە تەنها ڕەچەڵەکێکی ترن ؟؟
ڕەیمۆند و سەمیر بەردەوام بوون لە قسەکردن و لاواندنەوەی یەکتر.. تا ڕوویان لە من کرد و ڕەی دەستی بە ناساندنی من کرد
"ئەوە ئامی ـە سەمیر، هەمان نیشانەکە... بەڵام چی ئەکات لێرە .. ئەوە بابەتێکی درێژە "ڕەی وتی ..وەکو ئەوەی پێشتر منی بۆ سەمیر باسکردبێت... بێ گومان ئەو ماوانەی لای من دیار نە ئەبوو لێرە بووە..
YOU ARE READING
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...
