باوکی ئامی بە بزەیەکی شیرین ئامی لە لای دەرگای کتێب فرۆشەکە داگرت ..
تا کچەکەی کاتی خۆی وەرگێرت و ئەویش کاری خۆی تەواو بکات..دوای ئەوەی بە ناچاری بەرهەمەکەی بە نرخێکی کەمێک کەمتر فرۆشت ..هەندێ پارەی هەڵگیراوی خۆی تێکەڵ کرد تا ماڵەوە خەم لەوە نەخۆن کە نرخی بەرهەمی کێڵگەکەیان ئەمساڵ دابەزیووە ..
سەر عەرەبانەکەی کەوت و بە نەرمی بە ناو شەقامەکان بەڕێوەبوو تا بگەڕێتەوە لای ئامی ... بەڵام چاوی بە چەند دوکانێکی کراسی خانمان بوون ..
وەستا و لە عەرەبانەکە دابەزی ..
نزیک بوەوە لە پەنجەرەی دوکانەکان سەیری چەند کراسێکی زۆر جوانی کرد .. کە گەر ئامی نازدار لەبەری کردبا وەکو نەخشی وێنەکێشێکی بەهرەمەند جوان ئەبوو ..
چاوی بە کراسێکی سەوز کەوت ، بزەی کرد لەگەڵ بینینی ئەو ناسکیەی ..
ڕۆشتە ژوورەوە ..
دەنگی زەنگۆڵەی دەرگاکە سەرنجی کارمەندی دوکانەکەی بۆ خۆی ڕاکێشا ...
"سڵاو بەڕێز ، چۆن ئەتوانم هاوکاریت بکەم ؟" کوڕە لاوەکە بە بزەیەکی گەورە وتی کە بەڕێزەوە بەرەو هانای باوکی ئامی ڕۆشت ..
"سڵاو...، ڕ..ڕاستی ئەمویست کراسێک بۆ کچەکەم بکەمە دیاری ..خۆت ئەزانی ئەمشەو ئاهەنگی شاهانەیە " باوکی ئامی بە کەمێک شڵەژانەوە وتی
"ئۆهــ ، بەڵێ ئاگادارم .. کامەت بە دڵە ؟ یان ئەتوانم پێشنیارت بۆ بکەم گەر ئەتەوێت ..کچەکەت تەمەنی چەندە ؟" لاوەکە بە گرنگی دانەوەوتی ..
"ئەو کراسە .. سەوزە ..." باوکی ئامی وتی کە سەیرێکی کراسی پێش دەرگاکەی کرد ..
"بەڕێز.. مەبەستم بێڕێزی نیە .. بەڵام پێم وانیە بتوانیت ئەو کراسە بکریت ..ئەوەیان زۆر گرانبەهایە ..من ماوەیەکی زۆرە لێرە فرۆشیارم ئەتوانم موشتەریەکانم هەڵبسەنگێنم لەگەڵ یەکەم هاتنە ژوورەوەیان..."لاوەکە وتی
باوکی ئامی هەندێک خەم ڕوخساری گرت... ویستی سوپاسی بکات و بڕواتە دەرەوە .. بەڵام ..لاوەکە خێرا قسەی کردەوە
"ڕەنگە بتوانم پێشنیارت بۆ بکەم... هەمان قیاسی جلوبەرگ . چەن شتێکی ناسکمان هەیە وەرە با پیشانت بدەم .." لاوەکە وتی دەستی باوکی ئامی گرت و بەدوای خۆی ڕای کێشا ..
کۆمەڵێک کراسێکی جوان بەڵام سادەی نیشاندا.."کامەت بە دڵە ؟ " بە شیرینی وتی ..
"ئەو شینە ؟" باوکی ئامی وتی
"ئەوەیان نرخی تەنها 170 سەنتە .." لاوەکەوتی
باوکی ئامی بێدەنگ مایەوە
"ئەتوانیت بە 150 سەنت بیبەیت "وتی
"من ئەوەدەم پێ نیە "باوکی ئامی بە شەرمەزاری وتی
"چەندت پێیە مامە ؟"لاوەکە بەنیگەرانی وتی
"تەنها 54 سەنت"باوکی ئامی وتی
"......"لاوەکە بێدەنگ مایەوە .. بەڵام شەرمەزار و خەمبار دیار بوو ..
"کێشە نیە کوڕی خۆم زۆر سوپاس . لە کاتم گرتی .. زۆرت هەوڵدا یارمەتیم بدەی دڵخۆشم کەسی وەکو تۆ بەڕێز ماوە.. ئەو بەڕێزیەت واتای زۆری هەبوو بۆم .. من شتێکی تر پەیدا ئەکەم " باوکی ئامی وتی کاتێک دەستی لەسەر شانی دانا
"...ب...ببوورە مامە "لاوەکەوتی کاتێ سەری لە خوارەوە بوو .. بێگومان ناتوانێت عەزیەکی 170 سەنتی بە 54 سەنت بدات .. ئەوە تەنانەت سێیەکی نرخەکەشی نابێت .. ئەو لاوە بۆیە بێگومان دوکانەکە بەتەنیا هی خۆی نیە ..
باوکی ئامی ڕۆشتە دەرەوه ..هەناسەیەکی قوڵی داوە و سەر عەرەبانەکە کەوت ..
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...