ئەوەبوو یاوەری کردم بۆ ماڵەوە...
هەندێ جار بێدەنگیەکی زۆر جوان لە نێوانمان گوزەری ئەکرد.. هەندێک جار گاڵتە و گەپەیەکی بێ مانا یان سەرنجێکی سەیر .. ئەیخستینە پێکەنین..
نزیکی کێڵگەکە بووینەوە..لە ڕۆشتن وەستا ...
"پێم وایە لێرەوەخۆت بڕۆیت باشترە... "بە نەرمی وتی..
سەرم بە بەڵێ لەقاند ..
"سوپاس بۆ یاوەریت.. هەروەها ئەو شوێنەش .. سوپاس کە پیشانت دام .. نەم ئەزانی شوێنی هێندە جوانیش بونی هەیە "وتم وەکو پێزانینێک..
بزەی کرد و دەستی لەسەر سەرم دانا کەمێک بەنەرمی دەسی پیا هێنا بێ ئەوە قژم تێک بچێت...
"هەر کات ویستت .. شازادەی نازدار" بە بزەوە وتی..
شەرمم کرد و ڕووم وەرگێرا ..
خێرا ڕۆشتم.. تا گەشتمەوە پێش دەرگاکەڕووم سوڕاند .. بینیم هێشتا لەوێیە ...بە دەستی ئاماژەی بە ماڵئاوایی دا..
پێکەنینێکی سوکم دەرکرد.
سەیری پێش خۆم کردەوە و دەرگاکەم کردەوە..
بۆ کۆتا جار سەیریم کردەوە..
بزەکەم کەوت کە بینیم لەوێ نەما بوو ...
هێندە پەلەی بوو خێرا بڕوات ؟!
فەرامۆشم کرد و ڕۆشتمە ژوورەوە .. بە ڕوویکی گەش و دڵێکی پڕ جۆش..
پێڵاوەکانم گۆڕی و ڕۆشتمە ژوورەوە
"دایااا..." دەنگم بەرز کرەوە لەگەڵ ڕووخسارە گەش و بزەدارەکەم تا گوێی لێم بێت..
هەر کە چوومە هۆڵەکە ، خێرا ڕاچڵەکیم و خۆم ڕێک خستەوە..
کوڕێک لەوێ لەگەڵ باوکم دانیشتبوو... پێشتر نەمبینیبوو ..
ئەو نامۆیە ،چی کاری هەیە لێرە ؟
"ببوورن."بە ڕێزەوە وتم
"ئاساییە کچم بەخێر بێیتەوه"باوکم بە گەشیەوە وتی..
"بەخێربێیتەوە، خاتوو ئامی " کوڕە لاوەکە بە بزە و ڕێزەوە وتی... زۆر بەڕێز دیارە.. پێ ئەچێ لە خێزانێکی ناوەندی بێت ..
من نای ناسم بەڵام ئەو ناوی منیش ئەزانێت...!!بۆ ساتێک ڕامام لە چاوە سەوزەکانی.. ئەو نامۆ دەرەکەوێت...
دایکم قۆڵی ڕاکێشام و لەگەڵ خۆی بردمیەوه چێشت خانەکە..
"بۆچی لەوێ وەستاوی ئامی ؟!"دایکم بە بێهیوایەوە پرسی
"چی بووە دایکە ؟ببوورە خەیاڵم ڕۆشتبوو .. ئەوکوڕە کێیە؟"بە زانخوازیەوە پرسیم
"کوڕی فرۆشگای جلوبەرگەکەیە لە شارۆچکەکه.. هاتووە تا باوکت ببینێ.. پێم وایە زۆر بە دوایا گەڕاوە تا خانوەکەمانی دۆزیوەتەوە...ئەوەشی هێنابوو لەگەڵ دەستی خۆی " دایکم وتی و پاکەتێکی گەورەی پیشانم دا
بەرەو ئەوێ ڕۆشتم و پاکەتەکم کردەوە....
سەرسام بووم کە عەزیەکی سەوزی زۆر جوان و گرانبەهام بینی ...
بۆچی شتێکی ئاوا گرانبەها ئەهێنێت ؟ تەواو قیاسی من بوو .. پێش ئەچوو بۆ تەمەنی من بێت بە ئاشکرایی..
بۆچی بۆ من ؟!!
ئەو چۆن من ئەناسێت ..؟!
لە ناکاو شتێکم هاتەوە یاد ..."ڕەیمۆند".. ئەو .. ئەو یەکەم بینینمان ناوی هێنام لە یەکەم وشە .. بێ ئەوەی من هیچی پێ بڵێم ..تەنانەت خێزانەکەشم نەیان ئەناسی... ئەو.. ئەو زیاتر ئەزانێت لە ئاسایی... هیچ کاتێک گوێبیستی خێزانێک نەبووینە هێندە خانەدان و کوڕێکیان بەو ناوە هەبێت... شتێک لێرە هەڵەیە دەربارەی ڕەیمۆند !!.
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...