.19.

56 17 85
                                    

چەند خولەکێکی تر تێپەڕی و شازادە لەگەڵ کچانی جوان و هاوڕێکانی دەورە درابوو .. دیار بوو هەمووان چێژێکی زۆر وەردەگرن ..

منێکی داماو چیم داوە لەو جەوانە .. من بۆ ئەو شتانە لە دایک نەبووم ..ئەوە واتای ئەوە نیە خۆمم پێ کەمتر بێ لەوانەی دەوروبەرم .. بەڵام ئارەزووم لێ نیە ..
مەرج نیە چی گرانبەها بێت هەمووان ئارەزوویان لێی هەبێت ، وانیە ؟!

ماوەیەک تێ پەڕی .. بەڵام کۆتایی ئەو ئاهەنگە هەر نەهات.. ئایا ئەوە ساڵێک ئەخایەنێت یان چی ؟

لای نزیک مێزی خواردنەکە وەستابووم..ئەتوانم هەندێک زیاتر کات بە فیڕۆ بدەم بە خواردنی هەندێک شت ..

کێکێکی بچوکم هەڵگرت کە قاچی بچوکی شلیکی لەسەر بوو ...
هممم.. بەڕاستی زۆر بەتامە .. ئەرێ ئەمە هەمان کێک نیە ؟ هەمان پێداویستی ؟ چۆن ئەکرێ ئەمە هێندە بەتام و جیاواز بێت ؟

دەنگی کۆمەڵێ پێکەنی هات ..

ڕووم وەرگێرا ...

کۆمەڵێک کچ وەستابوون نزیک لە من .. چرپەیان ئەکرد و پێ ئەکەنین ..

ئەوان لەگەڵ منیانە ؟!
بۆچی بە گومانم .. زۆر ڕوون ئەو نیگایانە ئەناسمەوە .. ئەوان بە من پێ ئەکەنن ..

"هەژاری گەڕ ، بە چی ڕوویەکەوە بەو جلانە هاتوویتەتە ئاهەنگەکە ؟ پێت وایە شازادە ئەتوانێت سەیریشت بکات؟..هههــ"کچێک وتی کە لە پێشەوە وەستا بوو وای کرد ئەوانەی دەور و پشتی پێ بکەنن

ویستم بێ دەنگ بم بەڵام نەمتوانی

"بەڵام هەمووان بانگهێشت کراوین ، هەمان ئەو بانگهێشتنامەیەی بۆ تۆ هاتووە بۆ منیش هاتوە"بە تۆنێکی ئاسایی وتم.. لایەنی کەم هەوڵم دا ئاسایی بهێڵمەوە ..

هەستم کرد ئەتوانم تێبینی چاوی هەموو ئەوانەی دەور و بەرم بکەم کە دیدەیان ئاڕاستەی ئێمە کردبوو ..

شەرمەزارکەرە!!!!

"ئۆی خوایە ڕەنگە بە هەڵە هاتبێت  گەر نا کێ بینینی کەسانی وەکو ئێوەی پێ خۆشە ؟"بە گاڵتە جاری کچێکی تر وتی

هەستم کرد توڕەیی و گریان نێو قوڕگی گرتووم ، پێم وانەبوو لە شەڕکردنا هێندە بێ  دەسەڵات بم .. خنکێنەرە...

نامەوێت دیاربێت ،نزام ئەکرد جەنگی من نەبینن لەگەڵ ویستم بۆ گریان ..

"چی ئەگوزەرێت ؟" دەنگێکی قوڵ و پیاوانە بێدەنگی لە هۆڵەکە درووست کرد.. کەسی تر نەبوو جگە لە شازادە ..

هەمووان سەرمان داگرت لە ئاستی وەکو ڕێز..
بێ ویستی خۆم بزەم کرد .. دڵخۆش بووم کە هات ... یان نا بۆستە ڕەنگە فرمێسکی نێو چاوەکانی بینیبێتم ..!!

"ئۆیی پایە بەرز .. ببوورە کە دەنگە دەنگمان درووست کرد .. بەڵام ئەم کەسە بە هەڵە هاتۆتە نێو ئاهەنگەکە "کچەکەی کە شەڕەکەی دەست پێ کرد وتی

"هیچ کەس بە هەڵە نەهاتووە بۆ ئێرە .. هیوادارم ئەوە ڕوون بێت .. "شازادە بەدەنگەگرەکەی وتی

بینیم چۆن ڕوخساری کچەکان ترسی پێوە دیار بوو

"ببوورە پایە بەرز " بە ڕێزەوە وتیان

"هەمووان لێرەن بۆ ئامانجێک کە من ویستومە لێرە بن .. هەر وەکو چۆن ڕێگەم بەهەندێکیان داوە کە چێژ لەو شیرین و خواردنە شاهانانە ببینن و گەدەیان پڕ بکەن "شازادە وتی ..

چاوەکانم ئەبلەق بوو .. بینیم کە چۆن بزەی بەفیز لەسەر ڕووی کچەکان پەیدا بوو .. هەندێک پێکەنین بە دزیەوە ...

تێبینیم کرد هێشتا پارچە کێکەکەم لە دەست بوو..

توند کراسەکەی خۆم گرت تا ڕێگری بکەم لە ڕقی ناخم بە فرمێسکەکانم بێنە دەرەوە .. بەڵام مەحاڵ بوو ..
زۆر بێز لە خۆم ئەکەمەوە .. زۆر شەرمەزار کەرە.. خۆزگەم ئەخواست هەرگیز ئەو کێکەم نەخواردایە.. تامی ئێستا وەکو زبڵ وایە..

فرمێسکە گەرمەکانم سەر ڕوومەتەکانمیان داگیر کرد ..

سەرم بەرز نەکردەوە تا ڕوخسارم دیار نەبێت ...
دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکەکانم کەوتنە سەر ئەرزەکە ..

تێبینیم کرد پێڵاوەکانی شازادەم کرد ڕووی سوڕاند و لەوێ دوور کەوتەوە ..

کچەکانیش بە پێکەنینەوە دوای کەوتن ..

چیتر نەمویست لێرە بم باجەکەی هەرشتێک بێت ..

ڕام کرد و لە کۆشکەکە ڕۆشتمە دەرەوە .. فرمێسکەکانم نەوەستان .. چی  ڕوخێنەر ترە  کە وات لێ بکەن بێز لە خۆت بکەیتەوە ؟ چی جۆرە شازادەیەک ئاوا بە کەسێکی گەلەکەی ئەڵێت ؟

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن