.22.

57 18 43
                                    

گەشتمە پێش دەرگای ماڵەوە ...

ڕووم لەوکرد .. هێشتا لە خوارەوەی پلیکانەکان وەستا بوو ..

"ئـــێ  سوپاس بۆ هەموو شتێک ، ئێستا ئەتوانیت کاتی خۆت وەرگریت" وتم بەڕاستی زۆر ماندوو بوو پێمەوە تەواوی ڕێگەکەمان بە پێ بڕی چونکە هیچ گالیسکەیەکی گواستنەوەی لێ نەبوو .. خۆزەم بە بوونی عەرەبانەی بەرهەمی کێڵگەکەی باوکم ئەخواست...

"ئەمەوێ سەرەتا دڵنیا بمەوە لە سەلامەتی چونە ژوورەوەت خاتوون ، لاریت هەیە ؟"بە گرنگی پێدانەوە وتی بەڵام لەسەر ستایلی قسە کرنی خۆی توانجەکانی ...

بێدەنگ بووم و ڕووم بۆ دەرگاکە وەرگێرایەوە و لە دەرگام دا..

باوکم و دایکم دەرگاکەیان کردەوە ..

"ئۆهــ ، ئامی چی ئەکەیت لێرە ؟ کاتی ئاهەنگەکە تەواو نەبووە .."دایکم بە سەرسامیەوە وتی

"چۆن گەڕایتەوە ؟؟"باوکم خێرا وتی ..

"بە پیادە .." وتم چون وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی باوکمم پێ ئاسانتر بوو سەرەتا ئەوەم وەڵام داوە

"ئەزانی ئەوە چەن مەترسیدارە گەمژە بە تایبەت بۆکچێکی لاو ؟"دایکم سەرزەنشتی کردم و دانەیکی کێشا بە سەرما ...
ویستی چرنوگێک لە قۆڵم بگرێت  ، لە ناکاو دەستێک قۆڵی داپۆشیم..

خێرا سەیری سەرەوەم کرد ...نەفرەت
ئەو جوانبوو .. وەکو خەونێک..خەیاڵێکی دڵبەر کە مەستت بکات...

قژە قاواییەکەی  وەکو تێبینیم کردبوو شەپۆلدار بوو ...پاک و درەوشاوە ...
چاوە قاوایەکانی، قاواییەکی تاریک کە برژانگە  درێژ و پڕەکانی سنورداریان کردبوو....
بڕۆیەکی ناسک و ڕێک لە کۆتاییەکەی پڕتر بوو وای کردبوو بەرزتر دەرکەوێت ..
لوتێکی بچوک و خڕ، ڕێک بەڵام بەرزیەکی بچوک لە ناوڕاستی دا هەبوو .. هێشتا ڕێکییەکەی تێک نەدابوو .. بەڵکو ڕوخساری شیرینتر کردبوو...
لێوی ڕێک و ئاڵ ..ددانەکانی ڕێک و سپی... شێوازی وەستانی ڕوخساری تەواو ڕێک بوو . پێشتر هەرگیز نەمزانیبوو ڕوخسار ئەکرێ هێندە ڕێک بێت....ئەو بەرزیە پیاوانەییەی لە گەرووی هەبوو لەگەڵ قسەکردنی سەمای ئەکرد ...

"ببوورە خاتوون ، من ئەو کەسەبووم کەپێشنیارم کرد ، هیواردم بمبوورن .. هەروەها بێ خەمبن  خۆم یاوەریم کرد بۆ ماڵەو دڵنیا بوومەوە لە سەلامەتی " بە بزەیەکی شیرینەوە وتی..

دڵنیام دایکیشم ئاشقی ئەبێت ..

گەر ئێستا حاڵی خۆشم مەستی جوانیەکەی نەبا ، بە دڵنیایەوە لەئەرزەکە ئەکەوتم لەگەڵ پێکەنین بە ڕوخسارە سەرسام و تۆقیوەکانی دایک و باوکم.. وابزانم پەشیمانن کە زوو هاوسەرگیریان کردووە ..

سەیرێکی منی کرد ..بزەی کرد .. بزەکەی لە چاوەکانی ڕەنگی ئەدایەوە ...
سەیرێکی دایک و باوکمی کردەوە .. دەستی لە قۆڵی من کردەوە و لە پێش ئەوان جوڵاندی
"خاتوون ؟ بەڕێزم ؟ ئێوە باشن ؟"بە  ڕێزەوەوتی

دایکم خێرا سەری بەم لاو و لادا جوڵاند و هاتەوە سەر خۆی ..

"ئائائا.. بەڵێ .. بەڵێ بەڵێ .. فەرموو فەرموو بەڕێزم.. وەرە ژوورەوە پشویەک بدە ڕێگەیەکی زۆرت بڕیوە " دایکم خێرا وتی

"ئۆوو بەڵێ سوپاس بۆ میوانداریت .. "وتی و لە نێوان هەردووکیان تێپەڕی  خێرا ڕۆشتە ژوورەوە..

دایکم خێرا قۆڵی باوکم و منی ڕاکێشا بۆ ژوورەوە و دەرگاکەی داخست ...

"کچێ بڕۆ ئاوی بۆ بێنە خێرا .."دایکم وتی و پاڵی نامە ناندینەکەوە..

من شۆکم .. بەڵام باوکم لە من شۆکترە ..

سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کردحيث تعيش القصص. اكتشف الآن