❞15❝ ڤـــــــــۆت بۆ پارتی نوێ
#کۆمێنتەکانتان_گەنجینەی_نوسەن.
.
.
.
.✯حَسْبِيَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ✯
.
.
.
.𑁍𑁍𑁍
دەرگای ژوورەکە کرایەوە .. بەهۆی ئەوەی هەوڵی شاردنەوەی ڕەیمۆندم دا نەگەشتم بەوەی خۆم بڕۆمەوە نێو جێگاکەم...
"دایکە !!.." بە سەرسامیەوە وتم هەوڵم دا ئاسایی دەرکەوم..
"ئامی ؟! تا ئێستا بەخەبەری؟ بۆچی لە نێو جێگاکەت نیت ؟"دایکم بە زانخوازیەوە پرسی وەکو ئەوەی گومانی لە شتێک هەبێت ..
"هیچ نیە دایکە.. تەنها بەهۆی باباتەکەی باوکمەوە خەوم لێ نە ئەکەوت .. ئیتر ئاوا کۆتایی هات .."بە ئاسایی وتم چونکە لە بنەڕەتا درۆم نەکرد .. ئەوە ڕاستی بابەتەکە بوو تەنها بەشێکی.. ..
"کچم دانیشە با هەندێک قسە بکەین .."دایکم وتی و لەسەر سیسەمەکەم دانیشت..
بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێوە ڕۆشتم و لایەوە دانیشتم ..
"کچم دەربارەی ئەوەی باوکت باسی کرد.من هیچ بە دڵم نەبوو .. نەک لەبەر ڕافڵ بەڵکو ڕافڵ کورێکی زۆر بەڕێز و باشە..زۆر میهرەبانە و گرنگی پێدەرە .. دڵنیام تۆ ئاسودە ئەبیت گەر هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی.. بەڵام نامەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەی کە دڵت نەیەوێت... بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی باوکت بۆی هەڵبژاردووی قایل بی گەر نا هەرگیز دڵخۆش نابی لەگەڵی گەر تا لوتکەش ئاسودە بیت..."دایکم وتی و قۆڵی لە دەورم ئاڵاند و لە باوەشی کردم .. منیش سەرم لەسەر سینگی دانا ..
بە نەرمی بە پەنجەکانی قژە درێژەکەی بۆ دا ئەهێنام..."ئامی .. پێم باشە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەی چەند جارێک لەگەڵی بڕۆیتە دەرەوە..ئاوا باشتر شارەزای ئەبیت و ئەیناسیت.. کێ ئەزانێ ڕەنگە خۆشیشت بوێ .. پێم باشە هەلێک بە بابەتەکە بدەین و هەڵەشە نەبین ، خێرا بڕیار بەین.. بە تایبەت کە وتت کەس لە ژیانتدا بوونی نیە " دایکم بە میهرەبانیەوە وتی..
ویستم ڕاستەوخۆ بڵێم کە ئێستا ڕەیمۆند لە ژیانم هەیە بەڵام وا دەرەکەوت کە بیانوو بێنمەوە چونکە دوای ئەو بابەتە لە ژوورەکەم نەڕۆشتمەوە دەرەوە..تا بڵێم ڕەیمۆندم بینیوە .
سەرم بە بەڵێ جوڵاند ..
"باشە .. "وتم ..ڕەنگە گەر لەگەڵی بڕۆمە دەرەوە بتوانم کۆتایی بەم بابەتە بێنم ...
أنت تقرأ
سەمــــام لەگەڵ تـــارمـــاییــەکـــەت کرد
Fantasyناوی کتێب : سەمام لەگەڵ تارماییەکەت کرد _I danced with your ghost ژانەر:خەیاڵی ، ڕۆمانسی ، ترسناک ، داراما ، کلاسیک... کورتە:کچێکی لاو لە گوندێکی بچووک لە ساڵانی 1830یەکان ژیانێکی سادە ئەژیا لە نێو خێزانێکی چینی ناوەند .. وەکو هەموو کچەکانی تری گ...